ده‌زگای خێرخوازی بارزانی ژماره‌ی سوودمه‌ندان له‌ 10 سێكته‌ری جیاواز بڵاوده‌كاته‌وه‌

ده‌زگای خێرخوازی بارزانی ئاماری چالاكییه‌كانی بڵاوكرده‌وه‌
ده‌زگای خێرخوازی بارزانی ئاماری چالاكییه‌كانی بڵاوكرده‌وه‌

K24 – هه‌ولێر:

 له‌ ماوه‌ی 16 ساڵی رابردوودا، ده‌زگای خێرخوازی بارزانی له‌ 10 سێكته‌ری جیاواز چالاكی مرۆیی و خێرخوازی ئه‌نجامداوه‌ و ئه‌مڕۆ ئاماری چالاكییه‌كانی بڵاوكرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ (18ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، ده‌زگای خێرخوازی بارزانی ژماره‌ی سوودمه‌ندانی له‌ 10 سێكته‌ری جیاوازی چالاكییه‌كانی بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ گرنگترینیان له‌ بواری ئاسایشی خۆراك بووه‌، كه‌ له‌ماوه‌ی رابردوو 17 ملیۆن و 164 هه‌زار و 253 كه‌س له‌‌ سێ ملیۆن و 147 هه‌زار و 925 خێزان سوودمه‌ندبوون.

له‌ سێكته‌ری هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كه‌مپه‌كان، 13 ملیۆن 687 هه‌زار و 646 كه‌س له‌ دوو ملیۆن و 697 هه‌زار و 520 خێزان سوودمه‌ندبوون.

له‌ سێكته‌ری په‌روه‌رده‌ و راهێنان، 418 هه‌زار و 159 كه‌س له‌ دوو هه‌زار و 114 خێزان و له‌ سێكته‌ری ته‌ندروستی، ملیۆنێك و 958 هه‌زار و 975 كه‌س له‌ 16 هه‌زار و 794 خێزان، سوودمه‌ندبوون.

له‌ سێكته‌ری دابینكردنی ئاوی پاك ده‌زگای خێرخوازی بارزانی رۆڵی به‌رچاوی بینیوه‌ و سێ ملیۆن و 795 هه‌زار و 921 كه‌س له‌ 733 هه‌زار و 541 خێزان سوودمه‌ندبوون.

هه‌روه‌ها له‌ سێكته‌ری دابینكردنی په‌ناگه‌ی ئارام بۆ ئاواره‌ و په‌نابه‌ران، 21 هه‌زار و 690 كه‌س له‌ چوار هه‌زار و 338 خێزان سوودمه‌ندبوون، هه‌روه‌ها له‌ سێكته‌ری پاراستنی هاووڵاتییان، 344 هه‌زار و 377 كه‌س له‌ 10 هه‌زار و 71 خێزان سوودمه‌ندبوون.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، له‌ سێكته‌ری دابینكردنی كه‌ره‌سته‌ی ناخۆراكی، شه‌ش ملیۆن و 940 هه‌زار و 710 كه‌س له‌ ملیۆنێك و 370 هه‌زار و 261 خێزان له‌ كاره‌ مرۆییه‌كانی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی سوودمه‌ندبوون.

له‌ دوو سێكته‌ری دیكه‌ی جیاوازدا، ده‌زگای خێرخوازی بارزانی، هاوكاری راسته‌وخۆی پێشكه‌شكردووه‌ و به‌گوێره‌ی ئاماره‌ بڵاوكراوه‌كانی ئه‌و ده‌زگایه‌، به‌ پاره‌ی كاش هاوكاری راسته‌وخۆی 165 هه‌زار و 710 كه‌س له‌ 13 هه‌زار و 877 خێزان كراوه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، بژێوی ژیان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام بۆ 13 ملیۆن ملیۆن و 687 هه‌زار و 646 كه‌س له‌ دوو ملیۆن و 697 هه‌زار و 520 خێزان كراوه‌.

ئاماره‌كانی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی
ئاماره‌كانی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی
ئاماره‌كانی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی
ئاماره‌كانی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی
ئاماره‌كانی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی
ئاماره‌كانی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی