93 كۆچبه‌ر له كه‌ناراوه‌كانی توركیا رزگاركران
K24 – هەولێر
ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی تورکیا رایگەیاند، 93 کۆچبەری نایاسایی لەمیانی ئەو ئۆپەراسیۆنانەدا کە لە کەناراوه‌كانی چاناككاله، رۆژئاوای توركیا ئه‌نجامدران، گه‌یه‌ندرانه وشكانی.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تیمەکانی فەرماندەیی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كان بەلەمێکی پلاستیكییان له كه‌ناراوه‌كانی ئایڤاجك ده‌ستنیشانكرد كه كۆچبه‌ری نایاسایی هه‌ڵگرتبوو.
ئەو تیمانەی کە چوونه ناوچەکە، له ئۆپه‌راسیۆنێكدا كه له رێگه‌ی به‌له‌می"TCSG-905"ه‌وه ئه‌نجامیاندا، 39 کۆچبەری نایاساییان رزگارکرد كه له‌لایه‌ن هێزه یۆنانییەکانەوە بۆ ئاوەکانی تورکیا گه‌ڕێندرابوونه‌وه.
بەپێی زانیراییەکانی ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی تورکیا، لە ئۆپەراسیۆنێکی دیکەدا له هەمان ناوچە، 54 کۆچبەری دیكه کە له بەلەمی پلاستیكیدا بوون، ده‌ستگیركران.