ئهم ڤیدیۆیه هاندهرانی دژه مێسی و ئارجێنتینا دڵتهنگ دهكات
درێسی هەڵبژاردەی ئارجێنتینا ئەستێرەیەکی بۆ زیاد دەکرێت

دوای بەدەستهێنانی مۆندیالی 2022ـی قەتەر کۆمپانیای ئەدیداس ئەستێرەیەك لەسەر درێسی هەڵبژاردەی ئارجێنتینا زیاد دەکات و ژمارەی ئەستێرەکانی سەر درێسی تانگۆ دەبێتە سێ ئەستێرە.
بەر لە مۆندیالی 2022 هەڵبژاردەی ئارجێنتینا دوو ئەستێرە لەسەر درێسەکەی بوو وەك ئاماژەیەك بۆ بەدەستهێنانی دوو جامی جیهانی لە ساڵەکانی 1978 و 1986.
ڤیدیۆی دیمەنی زیادکردنی ئەستێرەیەك لەسەر درێسی هەڵبژاردەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە شێوەیەکی بەرفراوان بڵاوبووەوە و کۆمپانیای ئەدیداس سپۆنسەری کەلوپەلە وەرزشییەکانی هەڵبژاردەی ئارجێنتینایە.
ئارجێنتینا لە یاری کۆتایی مۆندیالی قەتەر لە هەڵبژاردەی فەرەنسای بردەوە و بووە پاڵەوانی جامی جیهانی، له دوای بهرازیل، ئهڵمانیا و ئیتاڵیا، چوارهمین ههڵبژاردهیه كه زۆرترین نازناوی مۆندیالی بردووهتهوه.
النجمة الثالثة تُطبع على قميص الارجنتين ⭐️🇦🇷
— عالم المونديال (@WC_Qatar22) December 19, 2022
pic.twitter.com/kwpWANJbBP