هاتووچۆی هەولێر: لەم رێکەوتەوە راییکردنی مامەڵە رادەگیرێت
هاتووچۆی هەولێر هاووڵاتیان و شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە
K24 - هەولێر:
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا هاووڵاتییان و شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە لەوەی، لە رێکەوتی (22ـی کانوونی یەکەم) راییکردنی مامەڵەی هاووڵاتیان رادەگیرێت.
لە راگەیەندراوەکەی هاتووچۆی هەولێردا هاتووە، لە رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی 2022/12/22 راییکردنی مامەڵەی هاووڵاتیان لەفەرمانگەی هاتووچۆی هەولێر بەگشت بەش هۆبەکانیەوە رادەگیرێت تاکو رۆژی 2023/1/2.
سەبارەت بە هۆکاری راگرتنی مامەڵەکان، هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، بەهۆی تەواوبونی ساڵی ژمێریاری مامەڵەکان رادەگیرێن و، بۆیە داوا لە هاووڵاتیان دەکەن کە لەو ماوەیەدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە نەکەن.
هاتووچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەدا، هەر بابەتێکیش لە ماوەی ئەو راگرتنەدا بەسەربچێت وەکو ساڵیانە، مۆڵەت و ماوەی تۆمارکردن، بۆیان قەرەبوو دەکرێتەوە لەدوای دەستپێکردنەوەی دەوام، هەروەها هیچ کەسێک توشی سزادان نابێت.