توركیا ده‌ستگیركردنی هه‌شت چه‌كداری داعش راده‌گه‌یه‌نێت
K24 - هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا ده‌ستگیركردنی هه‌شت چه‌كدار و به‌رپرسێكی داعش له رۆژئاوای ئه‌و وڵاته راده‌گه‌یه‌نن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 21ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵی توركی له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی بڵاویكردووه‌ته‌وه، هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌و وڵاته له شاری هاتای باشووری توركیا هه‌شت چه‌كداری داعش، كه یه‌كێكیان به‌رپرسی كه‌تیبه‌ی (ساحل) بووه، ده‌ستگیركردوون.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی سه‌رچاوه‌كه‌ی ئه‌نادۆڵ، به‌رپرسی كه‌تیبه‌ی (ساحل)، كه له‌نێو رێكخراوی داعشدا به (ئه‌بو سلێمان ئه‌شقه‌ر) ناسراوه، له‌گه‌ڵ چه‌ند چه‌كدارێكی دیكه له ئۆپه‌راسیۆنێكی هێزه ئه‌منییه‌كاندا له‌نێو چه‌ند خانوویه‌كی شاری هاتایدا ده‌ستگیركراون.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر سێ ده‌مانچه و چه‌ندین كه‌لوپه‌لی دیكه‌ی سه‌ربازی. به‌گوته‌ی ئاژانسی ئه‌نادۆڵ، له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا چه‌كدارانی داعش دانیان به‌وه‌داناوه، دوای ده‌سته‌به‌ركردنی ئه‌و چه‌كانه، رێنماییان پێ‌درابوو به‌ره‌و سووریا بڕۆن و چه‌ند چالاكییه‌ك له‌دژی سوپای توركیا ئه‌نجامبده‌ن.
ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا له‌كاتێكدایه، رۆژی دووشه‌ممه 19ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵی توركی له سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی كه نه‌یویستووه ناوه‌كه‌ی ئاشكرابكرێت، بڵاویكرده‌وه، یه‌كه‌یه‌كی چه‌كدار له سووریا كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا پاڵپشتی لێده‌كرێت، گۆڕی (ئه‌بو حه‌سه‌ن هاشمی)، خه‌لیفه‌ی پێشووی رێكخراوی داعشی هه‌ڵداوه‌ته‌وه و راده‌ستی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكای كردووه. ئاژانسه‌كه ده‌ڵێت، ئه‌و سه‌رچاوه ئه‌منییه‌ی هه‌واڵه‌كه‌یان پێداوه، به‌شداربووه له پرۆسه‌ی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕی خه‌لیفه‌ی پێشووی داعش.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، یه‌كه چه‌كدارییه‌كه كه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له باشووری سووریا كارده‌كات و له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه پاڵپشتی لێده‌كرێت، ته‌رمی خه‌لیفه‌ی پێشووی داعشیان له‌ناو گوڕستانێكی شاری ده‌رعا ده‌رهێناوه و پێش 10 رۆژ به‌مه‌به‌ستی راده‌ستكردنی به هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، بردوویانه بنكه‌ی سه‌ربازیی (ته‌نه‌ف)، كه بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكایه و ده‌كه‌وێته باشووری سووریا.