نۆ ملیۆن خێزانی عێراقی پێویستیان به مووچه‌ی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تییه
.jpg)
K24 - هەولێر
بەگوێرەی داتای وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق، نۆ ملیۆن خێزانی عێراقی پێویستیان به‌مووچه‌ی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تییه.
ئه‌حمه‌د خه‌ڵه‌ف له‌عیبی، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی له وه‌زاره‌تی كاری فیدراڵ لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، زیاتر له چوار ملیۆن و 400 خێزان له به‌غدا و پارێزگاكانی دیکە، جگه له‌و 300 خێزانه‌ی له‌ناو پرۆژه‌یاسای ئاسایشی خۆراكدا تۆماركراون، مووچه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌یانگرێته‌وه.
خه‌ڵه‌فه ئاماژه به‌وه ده‌دات، به‌شێكی زۆری خێزانه‌كان ئاستی بژێوییان خراپه و له‌ناوچه هه‌ڕه‌مه‌كی و بێ خزمه‌تگوزارییه‌كاندا ده‌ژین و پێویستیان به مووچه هه‌یه.
بەپێی ئامارێکی بەگوێرەی ئامارێکی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، چوار هەزار کۆمەڵگەی هەژارنشین لە عێراق هەن، جگە لە هەرێمی کوردستان، بە سێ ملیۆن و 400 هەزار کەس مەزەندە دەکرێن، زۆرترینیان لە بەغدای پایتەختن.
پەیوەست بەو بابەتە سندووقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتووان لە عێراق لە چەند رۆژی رابردوو رایگەیاندبوو، تا ساڵی 2030 رێژه‌ی هه‌ژاری بۆ 50% له عێراق كه‌م دەكه‌نه‌وه و 17 رێگەی بۆ چارەسەرکردن و نەهێشتنی هەژاری لە عێراق دیاریکردووە، دوای چەند مانگێک لەلایەن وەزارەتی پلاندانانی عێراق ده‌كه‌وێته بواری جێبەجێکردنەوە.