"پێلێ له‌سه‌ره‌مه‌گ دایه‌"

پێلێ تووشی سستبوونی گورچیلە و دڵی بووە و لەژێر چاودێری چڕی پزیشکدایە، خه‌ریكه‌ خۆری ته‌مه‌نی به‌ره‌و ئاوابوون ده‌چێت.

نەخۆشخانەی ساوپاولۆی بەڕازیلی رایگەیاند پێلێ ئەفسانەی تۆپی پێی بەڕازیل لە نەخۆشخانەکەیان خەوێنراوە و لەژێر چاودێری چری پزیشکیدایە، کە پێلێ سەرەڕای تووشبوون بە شێرپەنجە ئێستا زیاتر لە جاران تووشی سستبوونی گورچیلەکان و دڵی بووە.

پێلێی 82 ساڵ لە مانگی نۆی ساڵی رابردوو لە ئەنجامی پشکنینەکان دەرکەوت کە تووشی شیرپەنجەی قۆلۆن بووە و بەهۆیەوە چارەسەری کیمیایی پێدرا.

پزیشکان دووپاتیدەکەنەوە کە خانە شێرپەنجەییەکانی پێلێ زیاتر بووە و پێویستی بە چارەسەری زیاتری کیمیاییە بەڵام رەنگە کێشەی زیاتری بۆ دروست بکات چونکە تووشی سستبوونی گورچیلەکان و دڵی بووە.

له‌ لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه‌، رۆژنامه‌ی گڵۆبۆی به‌رازیلی نووسیویه‌تی: به‌ نائومێدییه‌كی زۆر خه‌ریكه‌ خۆری گه‌وره‌ترین ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێی ئاوا بێت.

سه‌رچاوه‌كه‌ نووسیویه‌تی: حكوومه‌تی به‌رازیل ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ مه‌راسیمی ماڵئاواییكردن له‌ پێلێ.

پێلێ پێشتر 3 نازناوی جامی جیهانی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل بردووه‌ته‌وه‌، تاكه‌ یاریزانه‌ له‌ مێژوو خاوه‌نی ئه‌و ریكۆرده‌ بێت.

Fly Erbil Advertisment