"كریستیانۆ ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ ببێته‌ گۆڵكاری مێژوویی چامپیۆنزلیگی ئاسیا"

كریستیانۆ رۆناڵدۆ هێرشبه‌ری پۆرتوگالی
كریستیانۆ رۆناڵدۆ هێرشبه‌ری پۆرتوگالی

کریستیانۆ رۆناڵدۆ نزیکە لەوەی پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی نەسڕی سعودیاوە بکات، به‌مه‌ش بۆ وه‌رزی نوێ له‌ چامپیۆنزلیگ ئاسیا یاریی ده‌كات و ده‌رفه‌تی شكاندنی ریكۆردی چامپیۆنزلیگی ئاسیای له‌به‌رده‌مه‌.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ هێرشبەری هەڵبژاردەی پۆرتوگال، رازیبووە پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی نەسڕی سعودیاوە بکات، گرێبەستەکەشی لەگەڵ ئەو یانەیە، تاوەکو ساڵی 2030 دەبێت، بەڵام تەنها دوو وەرز و شەش مانگ وەکو یاریزان لەگەڵ ئەو یانەیە دەبێت، پاشان دەبێتە باڵیۆزی سعودیا و کار دەکات بۆ بەدەستهێنانی مافی میوانداری کردنی مۆندیالی 2030، بە هاوبەشی لەگەڵ یۆنان و میسڕ.

مارکا بڵاویشی کردووەتەوە، یانە سعودیەکە بۆ هەر وەرزێک 200 ملیۆن پاوەند پێشکەشی رۆناڵدۆ دەکات، بەم شێوەیە دۆن ئەگەر پەیوەندی بە نەسڕ بکات، دەبێتە خاوەنی بەرزترین مووچە.

به‌مه‌ش كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئه‌ستێره‌ی پۆرتوگالی چیتر ناتوانێت له‌ خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌ورووپا یاریی بكات، ریكۆردی ژماره‌ پێوانییه‌كه‌ی بۆ زۆرترین گۆڵ 134 گۆڵ ده‌وه‌ستێت، نزیكترین یاریزان بۆ شكاندنی ئه‌و ریكۆرده‌ لیۆنێل مێسییه‌ به‌ تۆماركردنی 118 گۆڵ.

كریستیانۆ بۆ دوو وه‌رز و نیوی داهاتوو له‌گه‌ڵ یانه‌ی نه‌سڕ له‌ چامپیۆنزلیگی ئاسیا یاریی ده‌كات و ده‌رفه‌تی شكاندنی ئه‌و ریكۆرده‌ی له‌به‌رده‌مه‌، چونكه‌ گۆڵكاری مێژوویی چامپیۆنزلیگی ئاسیا دامیانۆڤیچ هێرشبه‌ری مۆنتینیگرۆیه‌ خاوه‌نی 42 گۆڵه‌، شكاندنی ئه‌م ژماره‌یه‌ بۆ رۆناڵدۆ شتێكی زۆر مه‌حاڵ نییه‌.

Fly Erbil Advertisment