6 هۆكار بۆ به‌شداریكرنی لیۆ مێسی له جامی جیهانی 2026

لیونێل مێسی ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر رایگه‌یاند جامی جیهانی قه‌ته‌ڕ دوایین جامی جیهانی ئه‌و ده‌بێت، به‌ڵام ئێستا جامه زێڕینه‌كه‌ی به‌رزكردووه‌ته‌وه، چه‌ند هۆكارێك هه‌یه كه له جامی جیهانی 2026ـیشدا بیبینینه‌وه.
مێسی له دوایین لێدوانی گوتی: وه‌كو پاڵه‌وانێك له یاریكردن بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا به‌رده‌وام ده‌بم. هه‌ر بۆیه ئه‌گه‌ری زۆره چوار ساڵی دیكه لیونێل مێسی بۆ مۆندیالی داهاتوو كه ئه‌مریكا، مه‌كسیك و كه‌نه‌دا و به‌هاوبه‌شی میوانداری ده‌كه‌ن ببینین.
هه‌رچه‌ند مێسی جارێك له ساڵی 2016 و دوای دۆڕان له فیناڵی كوپا ئه‌مریكا بۆ دووه‌مجار، ماڵئاوایی خۆی راگه‌یاند، به‌ڵام جارێكی دیكه هاته‌وه گۆڕه‌پانی یارییه‌كانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی و توانیویه‌تی كوپا ئه‌مریكا و ته‌نانه‌ت جامی جیهانیش بباته‌وه. له ئێستاشدا چه‌ندان هۆكار هه‌یه بۆ به‌رده‌وامبوونی مێسی تا كۆتایی جامی جیهانی 2026:
یه‌كه‌م: هاوڕێیه‌تی و پاڵپشتی سكالۆنی راهێنه‌ری ئارجێنتینا
لیۆنێل سكالۆنی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا چه‌ند خوله‌كێك دوای ئه‌وه‌ی تیپه‌كه‌ی بوو به پاڵه‌وانی جامی جیهانی، گوتی: پێشوازی له یاریكردنی مێسی له مۆندیالی داهاتوو ده‌كه‌م، هه‌رچه‌ند بڕیاری كۆتایی له‌لایه‌ن مێسییه، لیۆ ئه‌وه‌نده بێ وێنه و به‌توانایه كه له مۆندیالی داهاتوودا جێی ئه‌و به به‌تاڵی ده‌مێنێته‌وه، مافی ئه‌وه‌شی هه‌یه بڕیار له‌باره‌ی داهاتووی خۆی بدات.
دووه‌م: ژماره‌ی پێوانه‌یی
مێسی ئێستا به 26 یاری له جامی جیهانی ژماره پێوانه‌یی زۆرترین یاری جامی جیهانی به‌ده‌سته و ژماره‌ی پێوانه‌یی لۆسه‌ر ماتیۆسی ئه‌ڵمانی تێپه‌ڕاند. ئه‌گه‌ر لیۆ مێسی له جامی جیهانی 2026 یاری بكات، ده‌بێته یه‌كه‌م یاریزان كه یاری له شه‌ش مۆندیالدا كردووه. تاكو ئێستا هیچ یاریزانێك به‌شداری شه‌ش مۆندیالی نه‌كردووه. هه‌روه‌ها مێسی ده‌توانێت هه‌وڵی گه‌یشتن به 16 گۆڵه‌كه‌ی میرۆسلاڤ كلۆزه‌ی ئه‌ڵمانی بدات.
سێیه‌م: بۆ منداڵه‌كانی
چوار ساڵی دیكه، تیاگۆی كوڕه گه‌وره‌كه‌ی مێسی ده‌بێته چوارده ساڵ، ماتیۆ 11 ساڵ و سایرۆسیش ده‌بێته هه‌شت ساڵان. ئه‌وكات ئه‌م سێ هه‌رزه‌كاره، به حه‌زێكی زیاتره‌وه سه‌یری یاری باوكیان ده‌كه‌ن و ئه‌زموونێكی خۆش ده‌بێت بۆ ئه‌وان و باوكیان و به باشی چێژی لێ وه‌رده‌گرن، هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر ئارجێنتینا قۆناغه‌كان به باشی ببڕێت.
چواره‌م: پاریس 2024
مێسی بۆ پرۆسه‌ی خۆئاماده‌كردن بۆ جامی جیهانی داهاتوو هه‌لێكی باشی بۆ دره‌وشانه‌وه له‌پێشه. پاریس، ئه‌و شاره‌ی كه مێسی ئێستا لێی ده‌ژیت، ساڵی 2024 میواندارێتی یارییه‌كانی ئۆڵمپیك ده‌كات.
مێسی تا ناوه‌راستی ساڵی 2023 یاریزانی پاریس سانجێرمانه و ئه‌م یانه‌یه زۆر حه‌ز ده‌كات گرێبه‌سته‌كه‌ی مێسی درێژ بكاته‌وه. پاریس ده‌رفه‌تێكی باشه بۆ دوو ساڵی داهاتووی مێسی كه ده‌توانێت به درێسی ئارجێنتینا له ئۆڵمپیكی پاریس یاری بكات. ره‌نگه دره‌وشانه‌وه‌ی مێسی له ئۆڵمپیك ببێته هۆی ئه‌وه‌ی زیاتر پێداگری بكات له یاریكردن له جامی جیهانی داهاتوودا.
پێنجه‌م: جامی جیهانی له ماڵ
ئێستا كه باس له ماڵی لیۆ مێسی كرا، زۆربه‌ی شاره‌زایانی تۆپی پێ له‌و باوه‌ڕه‌دان له ساڵانی كۆتایی یاریكردنی مێسیدا، یاریكردن له خولی تۆپی پێی ئه‌مریكا باشترین بژارده‌یه بۆ مێسی. سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه زۆربه‌ی یارییه‌كانی جامی جیهانی 2026 له‌ناو خاكی ئه‌مریكادا به‌ڕێوه‌ده‌چن، لیۆ ئه‌و هه‌له‌ی له‌به‌رده‌سته كه به ئاماده‌بوونی له ناو یاریگاكانی ئه‌مریكادا پیشان بدات كه خه‌ڵكی ئه‌مریكاش تا چه‌ند ئه‌ویان خۆش ده‌وێت.
شه‌شه‌م: مێسی، رێبه‌ر و خاوه‌نی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا
مێسی كه ئێستا بووه‌ته پاڵه‌وانی جامی جیهانی، ئه‌و ده‌سكه‌وته وایكردووه زیاتر له هه‌موو كات رێبه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا بكات. هه‌موو یاریزانانی هه‌ڵبژارده له‌مه‌وبه‌دوا بۆ دره‌وشانه‌وه‌ی مێسی و ئاسووده‌یی ئه‌و له پێكهاته‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ن. مێسی له یارییه‌كانی جامی جیهانی قه‌ته‌ڕ بێ ئه‌وه‌ی خۆی زۆر ماندوو بكات، جامه‌كه‌ی برده‌وه و ئه‌و باش ده‌زانێت له جامی جیهانی داهاتوودا ئه‌م یاریزانانه گیانی خۆیانی بۆ به‌خت ده‌كه‌ن، هاوشێوه‌ی دی پاولی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی، كه زیاتر به پاسه‌وانی مێسی ناسراوه، پێش یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر فه‌ره‌نسا گوتی: له‌م یارییه‌دا گوێ به‌جه‌سته ناده‌م تا هه‌ردوو قاچه‌كه‌م ده‌شكێت هه‌وڵ بۆ به‌دیهێنانی خه‌ونه‌كه‌ی لیۆ مێسی ده‌ده‌م.
ئا: محه‌مه‌د شه‌هدی