دوو بانک دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندی دەفرۆشنە هاووڵاتییان

K24 - هەولێر
بە مەبەستی دابەزاندنی بەهای دۆلار، هه‌ردوو بانكی رافیده‌ین و ره‌شید رایانگه‌یاند، لە سبەی شەممە 24/12/2022ـەوە ده‌ست به فرۆشتنی دۆلار به هاووڵاتییان ده‌كه‌ن به هه‌مان نرخی بانكی ناوه‌ندی.
روونکراوەتەوە، ئەو دوو بانکە 100 دۆلاری ئەمەریکی بە نرخی بانکی ناوەندی بە 146 هه‌زار و 500 دینار بە هاووڵاتییان دەفرۆشن.
بانکی رافیدەین رایگەیاندووە، له سبەی رۆژی شەممەوە ده‌ست به فرۆشتنی دراوی بیانی و لەنێویشیاندا دۆلار ده‌كه‌ن، دەیفرۆشنە ئەو کەسانەی نیازی گه‌شتكردنن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و هەر هاووڵاتییەک دەتوانێت بڕی 10 هه‌زار دۆلار بكڕێت.
هاوکات بانكی ره‌شید له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەی بەوەکردووە، به‌گوێرەی رێنماییه‌كانی بانكی ناوه‌ندی عێراق، رێكاره‌كانی فرۆشتنی دۆلاریان بۆ مه‌به‌ستی گه‌شتوگوزار ده‌ستپێكردووە.