بەهۆی باران بارینەوە لە نەجەف و چەند شارێکی دیکە لافاو هەڵدەستێت
K24 – هەولێر
بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی باشوور و ناوەڕاستی عێراق گرتەوە، بەشێکی شهقامهكانی شاری نەجەف ژێرئاوكهوتن و ئاو چووەتە ناو ماڵان و زەرەر و زیان بەر هاووڵاتیان کەوتووە و هاووڵاتیانیش رەخنە حکومەت دەگرن بەهۆی کەمتەرخەمی لەوەی ئامادەکاری پێشوەختە نەکراوە بۆ رووداوە سروشتییەکان.
کازم سەلمان، بورهان بەڕێوەبەری گشتی بەرگری شارستانی رایگەیاند، بە فەرمانی وەزیری ناوخۆی عێراق تەواوی تیمەکانی بەرگری شارستانی خراونەتە کار بۆ پاککردنەوەی مەنهۆڵ و رێڕەوەکانی ئاوەڕۆ.
هەروەها ئاشکرایکردووە، ئەو ناوچانەی کەوتوونەتە نزمایی، ئاوێکی زۆری بارانی تێدا پەنگی خواردووە. جگە لە بەغدا پارێزگاکانی واست و دیالە، لافاو زیانی زۆری لێکەوتووەتەوە.