سوودانی پیرۆزبایی له كریستیانه‌كانی عێراق ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:
به‌بۆنه‌ی جه‌ژنه‌كانی كریسمس و سه‌ری ساڵی زاینی، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، پیرۆزبایی له كریستیانه‌كانی عێراق ده‌كات.
له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، نووسیوویه‌تی: "به‌بۆنه‌ی جه‌ژنه‌كانی كریسمس و سه‌ری ساڵی زاینی، پیرۆزبایی له رۆڵه‌كانی پێكهاته‌ی كریستیانی و ته‌واوی گه‌لانی عێراق ده‌كه‌م".
هه‌روه‌ها سوودانی له تویته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، "فره‌یی له پێكهاته‌ی گه‌لانی عێراق، سه‌رچاوه‌ی هێزه و جێی شانازی هه‌موومانه".
سوودانی جه‌خت له پێكه‌وه ژیان و جێگیركردنی بنه‌ماكانی یه‌كسانی له نێوان گه‌لانی عێراق به گشت بۆچوون و ئایدیاكانیان ده‌كاته‌وه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق گوتیشی: "خودا عێراق و گه‌له‌كه‌ی بپارێزێت".
پێشتریش خالید ئه‌لبێرت، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری كریستیانه‌كان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به كوردستان24ـی راگه‌یاندبوو، یادکردنەوەی کریسمس و بۆنە ئاینییەکان لە هەرێمی کوردستان لەگەڵ تەواوی ناوچەکانی دیکەی عێراق جیاوازە.
ئه‌لبێرت ئاشکراشیكردبوو، بەشێکی زۆر لە کریستیانەکانی دەشتی نەینەوا و ناوچەکانی دیکەی عێراق، کریسمس و یادی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح لە هەرێمی کوردستان دەکەنەوە.
