له یانه‌یه‌كی شاری لیڤه‌رپوڵدا ژنێك كوژرا

K24 – هه‌ولێر:
له ئاكامی رووداوێكی ته‌قه‌كردندا، له یانه‌یه‌كی مه‌ی خواردنه‌وه‌ی شاری لیڤه‌رپوڵی به‌ریتانیادا ژنێك كوژرا و چه‌ند كه‌سێكی دیكه بریندار بوون.
پۆلیسی كه‌رتی مرزیساید، رایگه‌یاند، له شارۆچكه‌ی والاسی له یانه‌یه‌كی مه‌ی خواردنه‌وه‌دا ته‌قه كراوه و به‌و هۆیه‌وه ژنێك كوژراوه و 3 كه‌سی دیكه بریندار بوون.
د‌یڤید ماكوگرین، ئه‌فسه‌ری لێكۆڵه‌ری رووداوه‌كه رایگه‌یاند، داوا ده‌كه‌ین هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌و یانه‌یه‌دا بوون و به مۆبایله‌كانیان وێنه‌ی رووداوه‌كه‌یان گرتووه، ده‌ستبه‌جێ په‌یوه‌ندی به پۆلیسه‌وه بكه‌ن و ئه‌و زانیارییه‌ی لایانه بیده‌نه پۆلیس و به‌شدار بن له ئاشكراكردنی ورده‌كاری و چۆنێتی روودانی رووداوه‌كه.
گوتیشی: له‌و بڕوایه‌داین ته‌قه‌كه‌ره‌كه به ئۆتۆمبێلێك ناوچه‌كه‌ی به‌جێهێشتووه و هه‌ر كه‌س زانیاری له باره‌یه‌وه هه‌یه با بیگه‌یه‌نێت به پۆلیس.
رووداوه‌كه شه‌وی شه‌ممه له یانه‌ی "لایت هاوس ئین" له شارۆچكه‌ی والاسی سه‌ر به لیڤه‌رپوڵ روویداوه.