كۆریای باشوور.. یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به ئه‌میبای مێشكخۆر تۆماركرا
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كۆریای باشوور رایده‌گه‌یه‌نێت، یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به ئه‌میبای مێشكخۆر تۆماركراوه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كۆریای باشوور ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، تووشبووه‌كه هاووڵاتییه‌كی كۆری ته‌مه‌ن 50 ساڵه و دوای مانه‌وه‌ی چوار رۆژ له تایله‌ند، به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
وه‌زاره‌ته‌كه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، ئهمبیاكه له ده‌ریاچه‌ی ئاوی شرین و گه‌رم و رووباره و گۆمه‌كانی جیهاندا هه‌یه و كاتێك مرۆڤ تووشی ده‌بێت، راسته‌وخۆ شانه‌كانی مێشكی له‌ناو ده‌بات.
جه‌ختیانكردووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ره‌كانی گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر زۆر كه‌مه، به‌ڵام بۆ خۆپاراستن ده‌بێت خۆیان له‌و شوێنانه بپارێزن كه نه‌خۆشییه‌كه‌ی تێدا بڵاوبووه‌ته‌وه.