پرۆفیسۆر ئازاد عوبێد ساڵح كۆچی دوایی كرد

K24 - هه‌ولێر:
پرۆفیسۆر ئازاد عوبێد ساڵح، نووسەر و مامۆستای زانكۆی سه‌لاحه‌ددین، ئه‌مڕۆ به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه کۆچی دوایی کرد.
ئەمڕۆ (سێشەممە، 27ـی كانوونی یه‌كه‌م / دیسێمبه‌ری 2022)، پرۆفیسیۆر ئازاد عوبێد ساڵح دوای هەفتەیەک مانەوەی لە نەخۆشخانە، کۆچی دوایی کرد و له رێوڕه‌سمێكی تایبه‌تدا ته‌رمه‌كه‌ی لە شاری هەولێر به خاكسپێردرا.
له‌مباره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، له میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، دڵگران و خەمباربووین بە گیان لەدەستدانی پرۆفیسیۆر ئازاد عوبێد ساڵح، مامۆستا لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین – هەولێر.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا پرسە و سەرەخۆشى ئاراستەى زانکۆی سەڵاحەدین و بنەماڵە و خوێندکارانی كرد.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان دووپاتیكرده‌وه، كۆچی دوایی پرۆفیسیۆر ئازاد عوبێد ساڵح، رۆژنامه‌نووس، ئه‌كادیمیست، شاره‌زای ئه‌رشیڤ و مێژووی رۆژنامه‌گه‌ری، خه‌مباری كردین.
سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، ناوبراو، بۆشاییه‌كی گه‌وره‌ی خسته نێو كاروانی مێژووی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی و بواری زمانه‌وانی.