له‌مساڵدا زیاتر له دوو ملیار دۆلار سه‌رمایه‌گوزاری له پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێناندا كراوه

K24 – هه‌ولێر:
ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماری وه‌به‌رهێنانی ساڵی 2022ـی راگه‌یاند كه 89 پڕۆژه له نۆ سێكته‌ری جیاواز به سه‌رمایه‌گوزاری زیاتر له دوو ملیار دۆلار ده‌ست به جێبه‌جێكردنی كراوه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (27ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022) فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری، ئاماری سێكته‌ر و ژماره‌ی پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنانی بۆ ساڵی 2022 بڵاوكرده‌وه، كه زۆرینه‌ی پرۆژه‌كانیش له هه‌ردوو سێكته‌ری بازرگانی و پیشه‌سازی پرۆژانەش لەڕێگەی سەرمایە و وەبەرهێنەری خۆماڵییەوە بووە.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كان، تەنیا لە ساڵی 2022ـدا دەست بە جێبەجێکردنی 89 پرۆژەی وەبەرهێنان كراوه، بە سەرمایەی دوو ملیار و 135 ملیۆن و 418 هەزار و 819 دۆلار لەسەر رووبەری دوو هەزار و 395 دۆنم زەوی لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان.
سه‌باره‌ت ورده‌كاری زانیاری پرۆژه‌كان، ئاماره‌كانی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونیكردووه‌ته‌وه، 87 پرۆژه لەلایەن وەبەرهێنەرانی ناوخۆییەوە بە سەرمایەی دوو ملیار و 79 ملیۆن و 121 هەزار و 19 دۆلار به رێژه‌ی 97.36%ـی كۆی گشتی سه‌رمایه‌ی پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان جێبەجێکراون.
دوو پرۆژه‌كه‌ی دیكه‌ش، یه‌كێكیان لەلایەن وەبەرهێنەرێکی لوبنانی بە سەرمایەی 48 ملیۆن و 97 هەزار و 800 دۆلار پرۆژەیەکی دیکەش لەلایەن وەبەرهێنەرێکی تورکی بە سەرمایەی هه‌شت ملیۆن و 200 هەزار دۆلار دەست بە جێبەجێکردنی کراوە، به رێژه‌ی 2.64%ـی كۆی گشتی سه‌رمایه‌ی پرۆژه‌كان.