بانكی ناوه‌ندی عێراق: ئەو رێوشوێنانەی گیراونەتەبەر یارمەتیدەر دەبن بۆ سەقامگیركردنی نرخی دراو

K24 - هه‌ولێر:
بانکی ناوەندیی عێراقی جه‌خت ده‌كاته‌وه، ئەو رێوشوێنانەی گیراونەتەبەر، یارمەتیدەر دەبن بۆ سەقامگیركردنی نرخی دراو.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، مستەفا غالب پارێزگاری بانکی ناوه‌ندی عێراق گوتی: "ئەو رێوشوێنانەی دەگیرێنەبەر، یارمهتیدهردەبن بۆ سەقامگیركردنی نرخی دراو".
هه‌روه‌ها جه‌ختیكرده‌وه، بانكی ناوه‌ندی به‌جددی كار له‌سه‌ر ده‌سته‌به‌ركردنی پێداویستیی هاورده‌كردنی مادده خۆراكییه‌كان و دابینكردنی نه‌ختینه‌ی بیانی بۆ هاووڵاتیان ده‌كات.
بەگوێره‌ی بەیاننامەکە، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئابووری بۆ تاووتوێکردنی رێوشوێنەکانی بانکی ناوەندی بۆ کەمکردنەوەی نرخی دۆلار، ژماره‌یه‌ك راسپاردەی پەیوەست بە هەموارکردنەوەی باجی گومرگی بەپێی مەرجە ئابوورییەکان، جگە لە خۆراك و دەرمان تاووتوێكران.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ش ئیحسان یاسری جێگری پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی عێراق، رایگه‌یاند، "له‌ماوه‌ی رابردوودا بانكی ناوه‌ندیی عێراقی ژماره‌یه‌ك رێوشوێنی گرتووه‌ته‌به‌ر، به مه‌به‌ستی دابینكردنی دراوی بیانی و له‌ئه‌نجامدا دابه‌زینی به‌های دراوی بیانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه".
ئه‌وه‌شی خستبووه‌ڕوو، له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوودا بانكی ناوه‌ندیی ژماره‌یه‌ك رێنمایی نوێ به‌و بانكانه ده‌دات كه له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندییه‌وه ده‌ستنیشانكراون بۆ ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رۆژانی پشووی فه‌رمیدا (پێنجشه‌ممه، هه‌یینی، شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوودا) كاربكه‌ن و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام دۆلار به هاووڵاتییان بفرۆشن، كاریش بكه‌ن بۆ دابینكردنی پێداویستی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی بۆ مه‌به‌ستی خوێندن، چاره‌سه‌ری وه‌رگرتن و گه‌شتكردن پێویستییان به مامه‌ڵه‌كردن به دراوی بیانییه.
گوتبووشی: "له‌ماوه‌ی داهاتوودا به‌پێی پێویست دراوی بیانی (دۆلاری ئه‌مه‌ریكی) ده‌خرێته نێو بازاردا".