بەغدا.. سێ منداڵ لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا گیانیان لەدەستدا
K24 - هەولێر:
بەرە بەیانی ئەمڕۆ لە بەغدای پایتەختی عێراق، لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا لە ماڵێک، سێ منداڵی گیانیان لەدەستدا.
بە گوێرەی راگەیاندراوێکی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، هێزەکانی بەرگری شارستانی لە بەغدا تەنیا باوک و دایکی منداڵەکانیان بۆ رزگار کراوە و دواتر تەرمی سێ منداڵەکەیان لە ماڵەکە هێناوەتە دەرەوە، کە بەهۆی دوکەڵی ئاگرەکەوە گیانیان لەدەستدابوو.
سەبارەت بە هۆکاری مردنی منداڵەکان، وەزارەتی ناوخۆ لە راگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەدا، لە خانووی خێزانەکە ئەیلکۆبۆن هەبووە و بەهۆی سووتانی ئەو ماددەیەوە، سێ منداڵەکە گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق جەخت لە بەکارنەهێنانی ئامێرەکانی گەرمکەرەوە دەکاتەوە لەکاتی خەودا و، هۆشداری دەداتە هاووڵاتیانیش، کە پابەندی مەرج و رێنماییەکان بن و ئەو ماددانەی هاوشێوەی ئەلیکۆبۆن زوو دەسوتێن، لە ماڵەکانیان بەکارینەهێنن.