نرخی نه‌وتی ئۆپیك به‌رزبووه‌وه
نه‌وتی ئۆپێك بۆ دووه‌م جار ده‌گاته به‌رزترین ئاستی نرخه‌كانی و هاوكات بازاڕه‌كانی نه‌وتیش به گشتی بوژانه‌وه

به‌گوێره‌ی داتا بڵاوكراوه‌كانی رێكخراوی ئۆپیك، هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی ئه‌و رێكخراوه 46 سه‌نت به‌رزبووەته‌وه و گه‌یشتۆته 46 دۆلار و 27 سه‌نت.
به‌ڵام به‌ده‌ست هێنانی به‌هاكه‌یی هه‌ر له به‌رزترین ئاستی ئه‌مساڵی كه‌متره كه مانگی رابردوو هه‌ر به‌رمیلیكی نه‌وتی ئۆپیك به 48 دۆلار و 2 سه‌نت فرۆشرا.
هه‌روه‌ها له ئالۆگۆرییه‌كانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌دا، هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت گه‌یشته 50 دۆلار و 66 سه‌نت و هه‌ر به‌رمیلێكی نه‌وتی خاوی ته‌كساسیش به 49 دۆلار مامه‌له‌ی پێوه ده‌كرێت.