5 ئامۆژگاری سەرنجڕاکێشی پێلێ بۆ مارادۆنا

كۆچی دوایی پێلێ، ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێی به‌ڕازیل، زۆر بیره‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌كانی تۆپی پێی جیهانی زیندوو كردووه‌ته‌وه.
كاتێك مارادۆنا، پێلێی ناسی، ته‌مه‌نی 19 ساڵان بووه، ئه‌وكات سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی ماڕادۆنا بوو، به‌ڵام زۆر تامه‌زرۆی بینینی پێلێ بووه.
لەو کاتەدا ماڕادۆنا سێ ساڵ بوو لەگەڵ یانەی ئەرجەنتینیۆس جونیۆرز یاری دەکرد و دووجاریش نازناوی باشترین گۆڵکاری خولی ئەرجەنتینی بەدەستهێنابوو، هه‌روه‌ها یەکەم جامی جیهانی لاوانی فیفای بەدەستهێنابوو، جگە لەوەش خەڵاتی باشترین گۆڵکار و باشترین یاریزانی ئەم پاڵه‌وانێتیانه‌ی پێبەخشرابوو.
ماڕادۆنای كۆچكردوو پێشتر به راهێنه‌رایه‌تی مێنۆتی چەند یارییەکی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین ئەنجامدابوو، كه‌چی دواتر لە پێکهاتەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بۆ مۆندیالی 1978 دوورخرایەوه.
مارادۆنا زۆری حه‌ز له ناسینی پێلێ بوو، له‌گه‌ڵ گیله‌رمۆ بلانكۆی په‌یامنێری گۆڤاری به‌ناوبانگی ئێل گرافیكۆ هاوڕێیه‌تیه‌كی باشی هه‌بوو بوو، داوای لێ‌كرد دیدارێكی بۆ له‌گه‌ڵ پێلێی ئه‌ستێره‌ی ئه‌و سه‌رده‌می جیهانی تۆپی پێ رێكبخات، بلانكۆ ئه‌م بابه‌ته‌ی لای به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی باس كرد كه هه‌لێكی زێڕینه و ئه‌ویش رێگه‌ی پێدا.
ته‌نیا ساڵ و نیوێك دوای وازهێنانی پێلێ له یارییه‌كی دۆستانه بۆ هه‌ردوو تیپ یاری كرد و دواگۆڵی خۆی تۆماركرد.
پێلێ له نیویۆرك ده‌ژیا و به‌رده‌وام وه‌ك باڵێوزی وڵاتان و كاری خێرخوازی گه‌شتی ده‌كرد. له 8ـی نیسانی ساڵی 1979 بۆ بابه‌تێكی تایبه‌ت ناچار بوو سه‌ردانی ریۆ دی جانیێرۆی وڵاته‌كه‌ی بكات. به‌ڵێنی دابوو له یاری نێوان فلامینگۆ و ئاتڵێتیكۆ مینیێرۆ له یاریگای ماراكانا به‌شدار بیت كه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری و پاره بۆ یارمه‌تیدانی لێقه‌وماوانی لافاوه‌كه‌ی میناس گێراس رێكخرابوو.
پێلێ بۆ یەکەمجار و دواجار بە درێسی فلامینگۆ یاری کرد. ئەمە ئەو یانه گەورەی بەڕازیلیه‌یه کە زیکۆی یاریزانە سپی پێستەکە یاری تێدا دەکرد.
ده‌ركه‌وتنی زیكۆ و پێلێ سەرنجی زۆری ڕاکێشا و وایكرد 140 هەزار کەس بۆ یاریگاکە بێن.
پێلێ یارییەکەی بۆ 9ـی نیسان رێکخستبوو، رۆژێک دوای ئەوەی یانەی ئەرجەنتینۆس جونیۆرز بەرامبەر هوراکان یارییەکەی ئەنجامدا، کە تیپەکە بە ئەنجامی 3-1 سەرکەوتنی بەدەستهێنا. یارییەکە کاتژمێر 5:45ـی ئێوارە کۆتایی هات و مارادۆنا بەپەلە بەرەو فڕۆکەخانە رۆیشت بۆ ئەوەی به گەشتەکەی لە کاتژمێر 6:30 بگات.
سەرۆکی یانە و راهێنەرەکەی هەوڵیاندا رێگری لێبکەن، بەڵام ئەو بانگەشەی ئەوەی کرد کە دوای کۆتایی هاتنی یارییەکە چیتر لەژێر سەرکردایەتی ئەواندا نییە.
مارادۆنا لەگەڵ باوکی و دوو ئەندامی گۆڤاری ئێل گرافیکۆ ئه‌م گه‌شته‌یان به‌یه‌كه‌وه كرد، لەوانە بلانکۆ بۆ نووسینی بابەت و ریکاردۆ ئالڤێرێسیش بۆ وێنەگرتن.
ئه‌و لە کاتێكی باش‌دا، واته كاتی یارییەکەی فلامینگۆ و ئەتلەتیکۆ مینێرۆدا گەیشتە شاری ریۆ دی جانیێرۆ و توانی لە هۆتێل کۆپاکابانا کە هۆتێلێکە دوو شەقام لە یاریگاکە دوورە لە تەلەڤزیۆنەوە سەیری یارییەکە بکات.
کۆبوونەوەی نێوان مارادۆنا و پێلێ کاتژمێر 11ـی بەیانی لە کۆشکی کاسا شۆپین بەڕێوەچوو کە شوێنی نیشتەجێبوونی سێ سەرۆکی بەڕازیل بوو، هی ملیاردێرێک بوو بە ناوی ئەلفرێدۆ سادە کە لەو کاتەدا میوانداریی پێلێی دەکرد.
مارادۆنا زۆر بە پەرۆشەوە گەیشتە لای پێلێ، کاتێکی زۆری بەسەر نەبرد و وتی ببورە، پێم وانەبوو تۆ بێیت. "دەبێت بۆ دیدارێكی تایبه‌ت سه‌ردانی یانه‌ی سانتۆس بكه‌م كه پێشتر رێكخراوه." بەڵام زۆر خۆشەویستانە ڕەفتاری له‌گه‌ڵ مارادۆنا دەکرد. قسەیان کرد، پێلێ گیتاری لێدا، پرسیاری لە مارادۆنا کرد دەربارەی تیپەکەی و کاتژمێرێک و تۆپێک و کراسێکی پێدا کە واژۆی خۆی لەسەر بوو. پەیوەندییەکی زۆر نزیك و هاوڕێیانه‌یان هەبوو.
مارادۆنا داوای لێکرد هەندێک ئامۆژگاری پێبدات کە بنەمای ژیانی بوو، ئێل گرافیکۆش ئامۆژگارییه‌كانی نووسییه‌وه. جۆرێک په‌یوه‌ندی لە شێوازی نەریتی سامورایەکی کۆنەوە بۆ سامورایەکی نوێ:
1ـ هه‌رگیز گرنگی بەوه مەدە کە پێت بڵێن تۆ باشترینیت. ئەو رۆژەی هەست دەکەیت باشترینیت، ئه‌وكات كۆتایی دێت و بۆ هەمیشە واز لە باشترینبوونت دێنی.
2- هاندان و دروشم و چه‌پڵه‌ڕێزانی هانده‌ران به‌لاته‌وه گرنگ بێت، به‌ڵام پێیانه‌وه مه‌ژی. تەنها سێ یاری خراپ بەسە بۆ ئەوەی هاندەران فیكه‌ی ناڕه‌زایه‌تیت بۆ لێبدەن و واز لە خۆشه‌ویستیت بێنن.
3- هەمیشە لە گرێبەستەکاندا رێز لە خۆت بگرە. پێویستە خەبات بکەیت بۆ بەهای راستەقینەی خۆت. هەرگیز خۆت هەرزان مەفرۆشە، بەڵام کاتێک گرێبەستێک واژۆ دەکەیت، ناڕەزایەتی دەرمەبڕە و زێده‌خواز مه‌به. واژۆ بەقەد ئەو وشانەی کە دەیڵێیت بەنرخە.
4ـ سەبارەت بە گواستنەوە بۆ وڵاتانی تر پێویستە دوای شیکردنەوەی هەموو شتێک بە باشی بڕیاری خۆت بدەیت. هەمیشە خێزانەکەت لەبەرچاو بگرە. پێویستە ئەوەت لەبەرچاو بێت کە پڕکردنەوەی سکی خێزانە گەورەکەت ئەرکی خۆتە.
5ـ جەستەت ئامرازی تواناكانی تۆیه و به باشی ئاگاداری لێ بكه. بۆ هه‌موو شت له ژیاندا كات هه‌یه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر یاریزانێكی باشیش بیت. كاتت بۆ چوونه‌ده‌ر هه‌یه، بۆ خواردنه‌وه، جگه‌ره‌كێشان، به‌درنه‌گه‌وه بخه‌وی، هه‌ر شتێكی ده‌ته‌وێ بیخۆی. به‌ڵام ئه‌م كارانه به هاوسه‌نگییه‌وه ئه‌نجام بده، زیاده‌ڕۆیی تێدا مه‌كه و زیان به‌جه‌سته‌ت مه‌گه‌یه‌نه، چونكه ئه‌و كاته هه‌موو شتێك كۆتایی دێت.
په‌یوه‌ندی ئه‌م دوو ئه‌ستێره‌یه له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی زه‌مه‌ن تاراده‌یه‌ك خراپ بوو. ئه‌وان چوونه ناو باسی هه‌ڵبژاردنی باشترین یاریزانی مێژووی جیهانه‌وه. فیفا خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی سه‌ده‌ی بیسته‌می له‌نێوان ئه‌م دوو ئه‌ستێره‌یه‌دا دابه‌ش كرد. مارادۆنا سه‌ره‌تا زۆر به وردی ئامۆژگارییه‌كانی پێلێی له‌به‌رچاو بوو، به‌ڵام دواتر ئامۆژگاری یه‌كه‌م و پێنجه‌می لەبیرخۆی بردەوە کە جێگەی داخە و بەسەر زۆر هەڵەدا تێپەڕی.
ئا: محەمەد شەهدی
.jpg)