"ئالڤێس به دەستدرێژی کردنە سەر کچێک تۆمەتبار کراوە"

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، رۆژی هەینی رابردوو، خانمێک لە بنکەیەکی پۆلیسی هەرێمی کەتەلۆنیا، سکاڵایەک تۆمار دەکات، بە تۆمەتی ئەوەی کەسێک لە کافتریایەکی شاری بارسێلۆنا دەستدرێژی کردووەتەوە سەری، گومان دەکرێت ئەو کەسەش دانی ئالڤێس بەرگریکاری هەڵبژاردەی بەڕازیل بێت، کە ئێستا بە مەبەستی پشوودان لە شاری بارسێلۆنایە.
مارکا بڵاویکردەوە ئەو خانمە دوای سکاڵایەکە باری دەروونی تێکچووە و لەژێر چاودێری پزیشكی ده‌روونی دایه، لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانیش لەسەر ئەم کەیسە دەستیان پێکردووە.
دانی ئالڤێس له مانگی نۆڤێمبه‌ری 2021 گه‌ڕایه‌وه یانه‌ی بارسێلۆنا، دوای وه‌رزێك په‌یوه‌ندی به خولی مه‌كسیكی كرد، له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا 408 یاریی كرد، 22 گۆڵ و 105 ئاسیستی تۆمار كرد.
دانی ئالڤێسی ته‌مه‌ن 39 ساڵ، پێشتر بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی 2008 له یانه‌ی سێڤییا روویكرده بارسێلۆنا و 8 ساڵ له‌و یانه‌یه به‌رده‌وام بوو، 3 نازناوی چامپیۆنزلیگ، 4 نازناوی لالیگا، 3 نازناوی سووپه‌ری ئه‌ورووپا و 4 نازناوی جامی شای له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا به‌ده‌ستهێناوه.