سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی: 2023 بۆ ئابوورى جیهان ساڵێكی قورس ده‌بێت

K24 – هه‌ولێر:
سندوقی دراوی نێودەوڵەتی پێشبینی پاشه‌كشه‌ی ئابووری جیهان لە ساڵی 2023 ده‌كات و هۆشداری ده‌داته وڵاته تازه‌پێگه‌یشتووه‌كان.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی، دۆخی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی به‌رده‌وامه له‌سه‌ر ئابووری جیهان و ئه‌و وڵاته زلهێزه به‌رهه‌مهێنه‌ره.
لە لێدوانێکدا کریستالینا جۆرجیڤا، سەرۆکی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی رایگەیاند، 2023 بۆ ئابووری جیهان ساڵێكی قورس دەبێت و پێشبینی ئه‌وه‌شی كرد، یەك لەسەر سێی ئابووری جیهان و نیوه‌ی ئابووری ئه‌وروپا له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا پاشه‌كشه به‌خۆیه‌وه ببینێت.
سەرۆکی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ئاماره‌كانی زیادبوونەوەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتی چین به ئاماژه‌یه‌كی نەرێنی لەسەر ئابووری جیهان وه‌سفكرد.
هه‌روه‌ها کریستالینا جۆرجیڤا روونیكرده‌وه، بەهۆی گه‌وره‌یی قه‌باره‌ی قەرزەکان و بەهێزی دۆلار، ئاماژه‌كانی داهاتوو بۆ بازاڕی وڵاته تازەپێگەیشتووەکان مەترسیدارترن.