پارێزەرێک هەوڵدەدات سەروەت و سامانی کەسانی نەخۆش و بەتەمەن بۆخۆی ببات
K24 - هەولێر
پارێزەرێکی ئێرانی بە ناوی سوهەیل نادری لە وڵاتی سوید هەوڵیداوە سەروەت و سامانی کەسانی بەتەمەن کە نەخۆشی لە بیرچوونەوەیان هەیە بۆخۆی ببات.
نادری وەک پارێزەری ئەو کەسانە کاریکردووە و هەوڵیداوە ئەو کەسانە بە ویستی خۆیان لە رێگەی واژۆکردنی بڕوانامەی بەخشینەوە سەروەت و سامانەکانیان بە پارێزەرەکە ببەخشن.
یەکێک لەو کەسانە، ئافرەتێکی 98 ساڵییە کە نەخۆشی لەبیرچوونەوەی هەیە و واژۆی لەسەر بڕوانامەی بەخشینەکە کردووە، بەڵام کە دواتر پەیوەندی پێوەکراوە بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی کە ئایا رازییە بە بەخشینی سەروەت و سامانەکەی، رەتیکردووەتەوە کە ماڵەکەی ببەخشێت.
لە ساڵی 2015، پیاوێک کە نەخۆشی لەبیرچوونەوەی هەبوو نزیکەی دوو ملیۆن کرۆنی سویدی بەخشیبوو بە پارێزەرەکە پێش مردنی. بەڵام لە دوای کێشمەکێشی زۆری یاسایی لەگەڵ منداڵەکانی پیاوەکە نادری لە بابەتەکە دەکشێتەوە، ئەو پێشتر رایگەیاندبوو کە کۆچکرد و ئەو بڕە پارەیەی پێبەخشیوە، چونکە ئەو پارێزەرێکی "باش" بووە بۆ ئەو.
پارێزەرەکە سوورە لەسەر ئەوەی کە ئەو کەسانە بە ویستی خۆیان رەزامەندیان داواوە لە بەخشینی سەروەت و سامانیان وەک "دیاری".
نزیکەی 12 کەس لەوانەی کە نادری پارێزەرییان بووە سکاڵایان تۆمار کردووە لە دژی و تاوانباریان کردووە بە تۆمەتی "فێڵ" کردن، بەڵام نادری لەلایەن دادگاوە سزا نەدراوە.
سەندیکای پارێزەرانی سوید داواکاری نادری رەتکردووەتەوە، بۆ ئەندام بوون لە دامەزراوەکە بەهۆی ئەوەی کە پارێزەرەکە ئاستی زانستی پێویست نییە.