ئانچیلۆتی 7 یاریزانی دوورخسته‌وه‌

كارلۆ ئانچیلۆتی راهێنه‌ری ریال مه‌درید له‌ پرێس كۆنفرانس له‌ باره‌ی یارییه‌كه‌ی شێریف. 27 سێپتێمبه‌ری 2021
كارلۆ ئانچیلۆتی راهێنه‌ری ریال مه‌درید له‌ پرێس كۆنفرانس له‌ باره‌ی یارییه‌كه‌ی شێریف. 27 سێپتێمبه‌ری 2021

ریال مەدرید سبه‌ی سێشه‌ممه‌ لە قۆناغی 32ـی جامی شای ئیسپانیا رووبەڕووی یانەی کاسێرێنۆی پلە چوار دەبێتەوە، کارلۆ ئانچیلۆتی بۆ ئەم یارییە پشت بە یاریزانانی تیپی لاوان دەبەستێت و پشووی بە حەوت یاریزانی تیپی یەکەمی ریال مەدرید داوە، کە شاهانەکان لەوەتەی ساڵی 2014 لە ناسناوی کۆپا دێل رێی بێبەشن.

دوایین یەکەی مەشقی ریال مەدرید، هاوشێوەی فێستیڤاڵێک بەڕێوەچوو، ژمارەیەکی زۆری هاندەران لە ڤاڵدێبێباس لە یاریگای ئالفرێدۆ دێ ستیفانۆ تایبەت بە مەشقەکانی ریال مەدرید ئامادەبوون و لە نزیکەوە بینەری یاریزانانی یانە دڵخوازەکەیان بوون.

کەریم بێنزێما، ڤینیسیۆس جۆنیۆر، لوکا مۆدریچ و ئێدین هازارد ئامادەی راهێنانەکان بوون، وەکو ئامادەکاریی بۆ یارییەکەی سبه‌یان لە جامی شای ئیسپانیا، لە قۆناغی 32ـی کۆپا دێل رێی رووبەڕووی یانەی کاسێرێنۆی پلە چوار دەبنەوە.

کارلۆ ئانچیلۆتی راهێنەر بۆ ئەم یارییە حەوت یاریزانی بانگهێشت نەکردووە و پشوویان پێدەدات، هەریەکە لە کەریم بێنزێما، لۆکا مۆدریچ، تۆنی کرووس، داڤید ئالابا، فێرلاند مێندی، تیبۆ کۆرتوا، کارڤاخال، ڤینیسۆس و ماریانۆ دیاز بۆ ئەم یارییە دوورخرانەوە.

ئانچیلۆتی: جامی شا گرینگییه‌كی زۆری نییه‌

کارلۆ ئانچیلۆتی راهێنەری ریال مەدرید پێش یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا گوتی: جامی پاڵەوانییەتی شای ئیسپانیا گرنگە، بەڵام گرنگترین پاڵەوانیەتی نییە، گرنگترین پاڵەوانیەتی بۆ ئێمە چامپیۆنزلیگە، بەڵام لەگەڵ پۆشینی دروشم و هێمای ریال مەدرید، پێویستە رێز لەسەرجەم خول و پاڵەوانیەتیەکان بگرین و هەوڵی بردنەوەی ناسناوەکە بدەین، کۆمەڵێک یاریزانمان هەیە لە تیپی لاوان بە باشی یاریی دەکەن و لەژێر سەرکردایەتی رائول گۆنزالێز کار دەکەن و ئاستیان زۆر باش بووە و دەتوانین پشتیان پێ ببەستین.

ریال مەدرید لە کاتێکدا دەست بە رکابەرییەکانی کۆپا دێل رێی دەکات لەوەتەی ساڵی 2014 نەیتوانیوە ناسناوەکە بباتەوە کە ئەوکاتە بە بردنەوەی لە بارسێلۆنا جامەکەی بردەوە، لە وەرزی رابردووش لە چارەکی کۆتایی بەرامبەر ئاتڵێتیک بلباو دۆڕا و ماڵئاوایی کرد.