ههولێر.. 200 پڕۆژه له ساڵی 2022 جێبهجێكراون

K24 - ههولێر:
بهگوێرهی راگهیهندراوێكی پارێزگای ههولێر، لهماوهی ساڵی 2022ـدا به گوژمهی 63 ملیار دینار 200 پڕۆژه له سنووری پارێزگاكه ئهنجامدراون.
ئهمڕۆ چوارشهممه (4ـی كانوونی دووهمی 2023)، پارێزگای ههولێر راگهیهندراوێكی لهبارهی پڕۆژه ئهنجامدراوهكان له سنوروی پارێزگاكه لهماوهی ساڵی رابردوو (2022)ـدا بڵاوكردهوه، تێیدا هاتووه: لە چوارچێوەى پڕۆژەکانى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر بۆ ساڵی 2022، بە گوژمەى (63 ملیار دینار) و بەپێی ئهو پلان و بەرنامەیى داڕێژرابوو بۆ پڕۆژەی بچووک و گەورە و بە گوێرەی ژمارەی دانیشتووانى ناوچەکان، زیاتر لە (200) پڕۆژەى خزمەتگوزاریى لە سەرجەم قەزا و ناحیە و گوندەکان جێبەجێکراوە، بەشێوەیەک کە هیچ ناوچەیەک لە سنووری پارێزگاى هەولێر نەماوە پڕۆژەی خزمەتگوزاریى لێ جێبەجێ نەکرابێت.
له راگهیهندراوهكهدا هاتووه: لە سنووری پارێزگای هەولێر لە چوارچێوەى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و گەیاندنى دەستى ئاوەدانى لە ناو شار و دەرەوەى شار بەشێوەیەکى یەکسان، بە تایبەتى لە گەڕەکە هەژار نشینەکان و ئەو شوێنانەى کە کەمترین دەستى خزمەتگوزاریى و ئاوادانیان پێگەیشتووە، لە هەموو قەزا و ناحیەکان و گوندەکان بۆ ساڵى 2022 بودجەى تایبەت تەرخان کراوە و لە هەموو سێکتەرەکان (ڕێگاوبان، ئاو و کارەبا، پەروەردە) پڕۆژەی خزمەتگوزارى لێ ئەنجام دراوە، کە زۆربەی پڕۆژەکان بەشێوەى بەڵێندەرایەتى جێبەجێکراون، و لەئێستاشدا بەشێک لەو پڕۆژانە تەواو بوونە و بەشێکیشیان بەردەوام کاریان تێدا دەکرێت.