لە دوو رۆژی رابردوودا 20 قوتابخانە لە فەرەنسا چۆڵکران
"بەهۆی هەڕەشەی هێرشی چەکدارییەوە"
K24 - هەولێر:
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا لە فەرەنسا 20 قوتابخانە بەهۆی هەڕەشەی هێرشی چەکداری و تەقینەوە چۆڵکراون.
ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری وەزارەتی پەروەردەی نیشتیمانی فەرەنساوە باس لەوەکرد، لە رێگەی نامەی ئەلیکترۆنی و ئیمەیڵەوە نامەی هەڕەشەی چەکداری و تەقینەوە بۆ 20 قوتابخانەی پاریس و ژمارەیەک شاری دیکە فەرەنسا چووە، حکومەتیش بۆ پارێزگاریکردن لە ژیانی قوتابییەکان قوتابخانەکانی چۆڵکردووە.
سەبارەت بەو هەڕەشانە، فرانس پرێس ئەوەشی خستەڕوو، ژمارەیەک کەس بەتۆمەتی ناردنی ئەو نامانە و هەڕەشەکردن لە قوتابخانەکان دەستگیرکران و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە بەردەوامە.