تەرمی پێلێ لە سەرنجڕاکێشترین گۆڕستانی جیهان دادەنرێت
بهرازیلییهكان پێیانوایه تا له نهۆمی سهرهوهی گۆڕستانهكه دابندرێیت زیاتر له بهههشت نزیكتری

تەرمی پێلێ ئەفسانەی تۆپی پێی بەڕازیل لە یەکێک لە سەرنجڕاکێشترین گۆڕستانەکانی جیهان نێژراوە کە لە 32 نهۆم پێکهاتووە و بەرزی گۆڕستانەکەش 108 مەترە و بە بەرزترین گۆڕستانی ستوونی دادەنرێت لە جیهاندا، جگە لەوەی گۆڕستانە بە شوێنێکی گەشتیاریش دادەنرێت لە بەڕازیل.
ئەو شوێنەی کە تەرمی پێلێی ئەفسانەی تۆپی پێی بەڕازیلی لێ دانرا، گۆڕستانی نێکرۆپۆل، یەکێک لە سەرنجڕاکێشترین گۆڕستانەکانه لە جیهاندا.
گۆڕستانەکە بە پێچەوانەی تەواوی گۆڕستانەکانی جیهان، لە بری ئەوەی ئاسۆیی بێت، بە شێوەیەکی ستوونی دروست کراوە، هاوشێوە هۆتێلێکە، بەڵام لە راستیدا وانییە، بهڵكو گۆڕستانێكی بیرەوەرییە كه كهوتووهته ناوچهی سانتۆس.
بەرزی باڵەخانەی گۆڕستانەکە 108 مەترە، لە 32 نهۆم پێکهاتووە، لەنێویدا 25 هەزار گۆڕی تێدایە، لەهەر نهۆمێکیشدا 150 ژوور هەیە، بەپێی بەرزی و نزمیەکەی نرخی گۆڕەکانیش گۆڕانکاری بەسەردا دێت، نرخی هەر گۆڕێکیش لە نێوان شەش هەزار بۆ 54 هەزار دۆلاری ئەمریکە.
هەندێک لە بەڕازیلیەکان پێیاانوایە هەرچەند گۆڕەکە له نهۆمهكانی سهرهوه لە ئاسمانەوە نزیکتر بێت، مردووەکە نزیکتر دەبێتەوە لە بەهەشت، بەڵام پێلێ پێش ئەوەی کۆچی دوایی بکات، وەسیەتی کردبوو کە لە نهۆمی نۆیەمی گۆڕستانەکە بنێژرێت، وەکو رێزێک بۆ دۆندینیۆی باوکی کە پێشتر وەکو هێرشبەر درێسی ژمارە (9)ـی پۆشیوە، وەکو خۆشەویستیەکیشی بۆ یانەی سانتۆس کە ئەم گۆڕستانە تەنیا نیو میل لە یاریگای یانەی سانتۆسەوە دوورە.
ئەم گۆڕستانە لە ساڵی 1983 کرایەوە و لە ساڵی 1991 لە پەرتووکی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەکان تۆمارکرا وەکو بەرزترین گۆڕستان لە جیهاندا.
ئێرە جگە لەوەی گۆڕستانێکە، هاوکات شوێنێکی بازرگانی و گەشتیاریشە، چەند تاڤگەیەک و باخچە و چێشتخانە و کافتریای تێدایە، ساڵانە هەزاران کەس سەردانی دەکەن.
پێلێ خاوەنی سێ ناسناوی مۆندیال لە تەمەنی 82 ساڵیدا بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد و تەرمەکەی دوای 24 کاتژمێر مانەوە لە یاریگای یانەی سانتۆس و سەردانیکردنی سەدان هەزار بۆ ماڵئاوایی کۆتایی، دواجار رەوانەی گۆڕستانی ئاکرۆپۆل کرا و تەرمەکەی لە نهۆمی نۆیەمی گۆڕستانەکە دانرا.

