دۆسیه‌یه‌كی نوێی گه‌نده‌ڵی به‌ڕووی پرۆژه‌كانی سلێمانی هه‌ڵده‌درێته‌وه

K24 – سلێمانی / هاوژین جه‌مال:
له به‌دواداچوونێكی كوردستان24 له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆژانه‌ی له‌لایه‌ن دیوانی پارێزگای سلێمانییه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێن، به‌پێی راپۆرتی چاودێری دارایی ده‌ركه‌وتووه كه كڕین و فرۆشتن به‌و پرۆژانه‌وه كراوه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، ره‌مه‌زان نامیق، سه‌رۆكی لیژنه‌ی پلان و پرۆژه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی به كوردستان24ـی راگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و دۆسیه‌یان خسته به‌رده‌م دیوانی چاودێری دارایی، له به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌كانیاندا ده‌ركه‌وتووه كه كڕین و فرۆشتن به‌و پرۆژانه‌وه كراوه كه له‌لایه‌ن دیوانی پارێزگای سلێمانییه‌وه به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی جێبه‌جێكردنی ده‌كرێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی راپۆرتی دیوانی چاودێری دارایی، زیاتر گوتی، "پڕۆژەى واهەیە تەنانەت بەشێک لە ئەندامەکانى تەنانەت ئاگادارى ئەوە نین چۆن خهرجکراوە وە سەرسوڕمانى خۆیان دەربڕیوە لەم بابەتەدا وە کۆمەڵێک دەرماڵەى ئەندازیاران خوراوە".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، له‌سه‌ر ئه‌و پرسه، لیژنه‌ی پلان و پرۆژه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی بانگهێشتی جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ كاروباری هونه‌ری كردووه وه‌ك به‌رپرسی سه‌رپه‌رشتیكردنی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كان، به‌ڵام رێگری له‌و هه‌نگاوه كراوه.
هه‌روه‌ها زیاد رەزا، ئەندامى ئەنجوومەنى پارێزگاى سلێمانى جه‌ختی له‌سه‌ر بوونی ئه‌و دۆسیه‌یه كرده‌وه و رایگه‌یاند هیچ كه‌سێك ناتوانێت "ئینكاری لێبكات" و به‌رده‌وامبوونی ئه‌و دیارده‌یه‌شی به به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی و رێگه‌خۆشكردنی زیاتر بۆ گه‌نده‌ڵی وه‌سفكرد.
به‌پێی به‌دواداچوونی کوردستان24، ئەو فەرمانبەرەى پارێزگاى سلێمانى کە ئەم دۆسیەیهی ئاشکراکردووە، سزادراوە و بەهۆى ئەو فشارە زۆرانەى کە لێیکراوە، بە ناچارى مۆڵەتى بێ مووچەى وه‌رگرتووه بۆ چەند ساڵێک.