هاووڵاتییەکی هەولێر لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە مەخموور گیانی لەدەستدا
K24 – هەولێر
ئەمڕۆ بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆ لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی سەربازی سوپای عێراق و ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی، هاووڵاتییەکی دانیشتووی هەولێر گیانی لەدەستدا.
کەسێکی نزیکی ئەو هاووڵاتییەی گیانی لەدەستداوە بە کوردستان24ی راگەیاند، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە ناوی بێستوون نامیق-ە، دانیشتووی گەڕەکی مامزاوای هەولێرە.
ئاماژەی بەوەشدا، بێستون کارمەندی کۆمپانیای کاربوو.

