لاپۆرتا: رۆیشتنی مێسی بۆ بارسێلۆنا باشترین بڕیار بوو
خوان لاپۆرتا سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌ڤزیۆنی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی SERـی كه‌ته‌لۆنیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد له پێناو بارسێلۆنا ناچار بوو ده‌ستبه‌رداری باشترین یاریزانی مێژوو بێت، ده‌شڵێت: حه‌ز ده‌كه‌م مێسی كۆتاییه‌كی جیاوازی هه‌بێت.
خوان لاپۆرتا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئێستا سێرخیۆ بۆسكێتس سه‌ركرده‌ی بارسێلۆنایه، ده‌شڵێت: ئاماده‌نین به 80 ملیۆن یۆرۆ بێرناردۆ سیلڤای پۆرتوگالی بگوازینه‌وه.
لاپۆرتا هێما بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات له‌به‌رخاتری لیۆنێل مێسی زۆر دڵخۆش بووه كه هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا مۆندیالی برده‌وه، ده‌شڵێت: مێسیم زۆر خۆشده‌وێت، گریانم هات كاتێك مێسی نازناوه‌كه‌ی برده‌وه، چونكه جامی جیهانی بۆ مێسی زۆر گرینگ و تایبه‌ت بوو.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا لاپۆرتا له باره‌ی رۆیشتنی مێسی له بارسێلۆنا گوتی: یانه‌كه به دۆخێكی قورسی دارایی تێپه‌ڕده‌بوو، ناچار بووم کە به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌كه بخەمە پێش باشترین یاریزانی مێژوو، نەمدەتوانی بیهێڵمەوە، پێموایە باشترین بڕیار بوو بۆ بارسێلۆنا.
له به‌رسیڤێكدا له باره‌ی گواستنه‌وه‌ی هالاند یان مباپێ، سه‌رۆكی بارسێلۆنا گوتی: ئێمه لیڤاندۆڤسكی و دیملیمان هه‌یه و نامه‌وێت باسی هیچ یاریزانێكی دیكه بكه‌م.
لاپۆرتا جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه ئاماده‌نین ئانسو فاتی، دی یۆنگ، تێرشتیگن و دێمبلی بفرۆشن.
له باره‌ی خولی سووپه‌رلیگ، خوان لاپۆرتا گوتی: سووپه‌رلیگ لە ساڵی 2025 دەبێتە راستی، ره‌نگه له ده‌ستپێكی ئه‌م خوله یانه ئینگلیزییه‌كان خۆیان یه‌كلایی نه‌كه‌نه‌وه و رازی نه‌بن، به‌ڵام دواتر به‌خۆشحاڵییه‌وه پێشوازی لێ ده‌كه‌ن.
خوان لاپۆرتا باسی له‌وه‌ش كرد كه په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز و نایابی له‌گه‌ڵ جیرارد پیكێ هه‌یه و له داهاتوودا ده‌توانێت ببێته سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا.
خوان لاپۆرتا له ساڵی 2021، دوای 11 ساڵ جارێكی دیكه گه‌ڕایه‌وه سه‌رۆكایه‌تی یانه‌ی بارسێلۆنا و پێشتر وه‌كو سه‌رۆكی یانه‌كه سه‌رجه‌م نازناوه‌كانی بۆ یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه برده‌وه.