یەکێتی مامۆستایانی کوردستان له لوبنان به‌شداری له دوو كۆبوونه‌وه‌دا ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:
یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بەشداری لە پێنجەمین کۆبوونەوەی دەستەی ئەمینداران و یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ناوەندی ڕێکخراوی پەروەردەیی عەرەبی دەکات.
رۆی هه‌یینی (6ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان به‌شداری لە پێنجەمین کۆبوونەوەی دەستەی ئەمینداران و یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ناوەندی رێکخراوی پەروەردەیی عەرەبی له به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان كرد.
كۆبوونه‌وه‌كان بە ئامادەبوونی شاندی عەرەبی و بیانی لە سەندیکا، کۆمەڵە و فیدراسیۆنی مامۆستایان، پەروەردەکاران و کرێکارانی بواری پەروەردە به‌ڕێوه‌ده‌چن.
وابڕیاره كۆبوونه‌وه‌كان بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ به‌رده‌وامده‌بن و سبه‌ی یه‌كشه‌ممه (8ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، كۆتاییان پێبێت.