به فه‌رمی یانه‌ی نه‌ورۆز گۆڕانكارییه‌كانی ده‌ستپێكرد

یانه‌ی نه‌ورۆز له گواستنه‌وه‌ی زستانه هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌هێزكردنی پێكهاته‌كه‌ی ده‌ستپێكردووه، دوو یاریزانی نوێی بۆ خولی نایابی عێراق گواستنه‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 1 جه‌نیوه‌ری 2022، یانه‌ی نه‌ورۆز له به‌یاننامه‌یه‌كدا گواستنه‌وه‌ی دوو یاریزانی نوێی راگه‌یاند، یه‌كێكیان كۆسره‌ت بایزی به‌رگریكاری یانه‌ی هه‌ولێره، پێشتر كۆسره‌ت له ساڵی 2012 نازناوی خولی پله‌یه‌كی عێراقی به درێسی یانه‌ی سلێمانی به‌ده‌ستهێناوه.
كۆسره‌ت ته‌مه‌نی 33 ساڵه، پێشتر یاریی بۆ یانه‌ی شورته كردووه، له گواستنه‌وه‌ی هاوینی رابردوو یانه‌ی نه‌ورۆز هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی كۆسره‌تی دا، ئه‌وكات گرێبه‌سته‌كه سه‌رینه‌گرت، دواجار له زستانی ئه‌مساڵ په‌یوه‌ندی به یانه‌ی سوورپۆشه‌كه‌ی سلێمانی كرد.

یانه‌ی نه‌ورۆز له به‌یاننامه‌یه‌كی دیكه‌دا هه‌ر ئه‌مڕۆ گواستنه‌وه‌ی حوسێن عهبدولواحیدی ناوه‌راستكاری عه‌ره‌بی عێراقی راگه‌یاند.
حوسێن عه‌بدولواحید ته‌مه‌نی 28 ساڵه و یاریی بۆ به‌شێكی زۆر له یانه‌كانی خولی نایابی عێراق كردووه، دیارترینیان یانه‌كانی شورته، ته‌ڵه‌به، زاخۆ، هه‌ولێر، نه‌فتی به‌سره و مینایه.
یانه‌ی نه‌ورۆز ئه‌م وه‌رزه به راهێنه‌رایه‌تی وه‌لی كه‌ریم به سه‌ره‌تایه‌كی به‌هێز ده‌ستی پێكرد، دواتر ئه‌نجامه‌كانی به‌ره‌و دابه‌زین رۆیشت و ئێستا له لێواری دابه‌زینه بۆ خولی پله‌یه‌كی عێراق، به‌وپێیه‌ی له كۆی 12 یاریی، 4 یاریی بردووه‌ته‌وه، 8 یاریی دۆڕاندووه و به كۆكردنه‌وه‌ی 12 خاڵ له ریزبه‌ندی شازده‌یه‌می ریزبه‌ندی دێت، تاكه یانه‌یه له‌م وه‌رزه هیچ یارییه‌كی به یه‌كسانبوون ته‌واو نه‌كردووه.
