گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر ده‌ستیانپێكرده‌وه

K24 - هه‌ولێر:
گه‌شته ئاسمانییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ده‌ستیانپێكرده‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (8ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بە كوردستان24ـی راگەیاند، گه‌شته ئاسمانییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر دوای چه‌ند كاتژمێرێك له راگیرانیان، دووباره ده‌ستیانپێكرده‌وه.
ئه‌مه له كاتێكدایه، بـه‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر به كوردستان24ـی راگه‌یاندبوو، گه‌شته ئاسمانییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌كه به‌هۆی ناڵه‌باری كه‌شوهه‌واوه له كاتژمێر 4:00ـی به‌یانییه‌وه راگیرابوون.