یانه‌ی پاریس سانجێرمان: مپامێ كۆچی دواییكرد

مپامێ به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه‌ كۆچی دواییكرد

لۆگۆی یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ره‌نسی
لۆگۆی یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ره‌نسی

K24 - هه‌ولێر:

مودیستی مپامێ، یاریزانی پێشووی پاریس سانجێرمان به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ (8ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ره‌نسی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، مودیستی مپامێ، یاریزانی پێشووی یانه‌كه‌یان و هه‌ڵبژارده‌ی كامیرۆن له‌ ته‌مه‌نی 40 ساڵیدا به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه‌ كۆچی دواییكردووه‌.

یاریزانه‌ كامیرۆنییه‌كه‌ له‌ فه‌ره‌نسا یاری بۆ هه‌ر یه‌كه‌ له‌ یانه‌كانی پاریس سانجێرمان و مارسیلیا كردووه‌ و له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریس سانجێرمان دوو جار جامی فه‌ره‌نسای له‌ ساڵه‌كانی 2004 و 2006 به‌ده‌ستهێناوه‌.

ناوبراو له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی كامیرۆن 3 گۆڵی له‌ 37 یارییدا تۆماركردووه‌ و له‌ ئۆلۆمپیادی ساڵی 2000 له‌ سیدنی مه‌دالیای زێڕینی به‌ده‌ستهێنا.

مودیستی مپامێ، یاریزانی پێشووی پاریس سانجێرمان
مودیستی مپامێ، یاریزانی پێشووی پاریس سانجێرمان