راهێنه‌ری عێراق له باره‌ی ئاسۆ رۆسته‌م وه‌ڵامی پرسیاری كوردستان24 ده‌داته‌وه

خیسۆس كاساس راهێنه‌ری ئیسپانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له باره‌ی ئاسۆ رۆسته‌م هێرشبه‌ری كوردی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی وه‌ڵامی كوردستان24 ده‌داته‌وه، ده‌شڵێت: ناتوانم من پێكهاته‌یه‌ك دابنێم كه هه‌موو گه‌لی عێراق له‌سه‌ری كۆك بن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 8 جه‌نیوه‌ری 2022، له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له جامی كه‌نداو له نێوان عێراق و سعوودییه، خیسۆس كاساس راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌شداریی له پرێس كۆنفرانسێك كرد.
دەرباز ئەحمەد نێردراوی کوردستان24 بۆ به‌سره له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی راهێنه‌ری عێراق ئاماده‌بوو، پرسیاری ئه‌وه‌ی له راهێنه‌ره ئیسپانییه‌كه كرده بۆچی ده‌رفه‌ت به‌و هێرشبه‌ره كورده نادات له كاتێكدا وەرزی رابردوو 18 گۆڵی تۆمار كردووه و له خول و جامی كوێتیش گۆڵی زۆری كردووه.؟
خیسۆس کاساس راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له بهرسیڤیكی كوردستان24ـدا گوتی: بێگومان لە هەر یارییەک 11 یاریزان لە پێکهاتەی سەرەکی یاریی دەکەن، من بۆ هەر یارییەک ئەو یاریزانانە هه‌ڵده‌بژێرم کە بە بۆچوونی من ئامادەن بۆ یارییەکە، ئەگەر رۆژێک یاریی بە ئاسۆ رۆستەم بکەین لەوانەیە بپرسن ئەی بۆچی یاریی بە عەلا عەباس ناکەی، ئەگەر یاریی بە عەلا عەباس بکەین دەپرسن بۆچی یاریی بە ئەیمەن حوسێن ناکەیت، هەمیشە هەندێک کەس هەن حەز دەکەن یاریزانێکی دیاریکراو هەیە یاریی بکات، ئەستەمە بتوانین 11 یاریزان دەستنیشان بکەین و تەواوی گەلی عێراقی رازی بکەین و هەمووان لەسەری کۆک بن.
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له دووه‌مین یاریی جامی كه‌نداو سبه‌ی دووشه‌ممه له كاتژمێر 07:15 خوله‌كی ئێواره رووبه‌ڕووی سعوودیه ده‌بێته‌وه.