3 هه‌ڵبژارده‌ی گه‌وره ده‌یانه‌وێت زیدان بكه‌نه راهێنه‌ری وڵاته‌كه‌یان

سێ هەڵبژاردەی گەورە هەوڵ دەدەن گرێبەست لەگەڵ زێنەدین زیدان واژۆ بکەن لە نێوانیاندا هەڵبژاردەی ئەمریکا.
رۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی بڵاویکردەوە زێنەدین زیدان بەربژێرە بۆ راهێنەرایەتی هەڵبژاردەکانی بەڕازیل و ئەمریکا و پۆرتوگال و هەرسێ هەڵبژاردە هەوڵی بەدەستهێنانی دەدەن، لە رۆژانی رابردووش بڵاویکرایەوە یانەی هیلالی سعوودی هەوڵی رێککەوتن لەگەڵ زیدان دەدات.
هەڵبژاردەکانی بەڕازیل و ئەمریکا و پۆرتوگال دەیانەوێت زیدان بکەنە راهێنەر بۆ ئەوەی لە مۆندیالی 2026 سەرکردایەتی هەڵبژاردەکەیان بکات دوای ئەوەی لە مۆندیالی رابردوو بەبێ ئەنجام پاڵەوانیەتیەکەیان جێهێشت.
زینه‌دین زیدانی ته‌مه‌ن 50 ساڵ، دوای ئه‌وه‌ی له 2006 له یانه‌ی ریال مه‌درید وازهێنانی له یاریكردن راگه‌یاند، هه‌ر له‌گه‌ڵ تیپی خوار ته‌مه‌ن 17 ساڵه‌ی ریال مه‌درید یه‌كه‌مین ئه‌زموونی راهێنه‌رایه‌تی ده‌ستپێكرد، دواتر له‌گه‌ڵ هه‌مان یانه ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی تیپی كاسیا و پاشان بووه راهێنه‌ری تیپی یه‌كه‌م له 2012، توانی 3 نازناوی له‌سه‌ریه‌كی چامپیۆنزلیگ بباته‌وه.
زیدان له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید 2 خه‌ڵاتی باشترین راهێنه‌ری جیهان، 2 نازناوی مۆندیالی یانه‌كان، 2 نازناوی لالیگا و 2 ناسناوی جامی سووپه‌ری ئه‌ورووپای برده‌وه، له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید سه‌رپه‌رشتی 149 یاریی كرد، 105 بردنه‌وه، 28 به‌رامبه‌ربوون و 16 شكستی تۆمار كرد، له 2018ـه‌وه له بواری راهێنه‌رایه‌تی دووركه‌وتووه‌ته‌وه.