له‌باره‌ی نرخی دۆلاره‌وه بانكی ناوه‌ندی عێراق نووسراوێك ئاراسته‌ی وه‌زاره‌ته‌كان ده‌كات

K24 - هەولێر:
له‌باره‌ی فرۆشتنی دۆلار و حه‌واڵه‌كردنی ده‌ره‌كی، بانکی ناوەندیی عێراق نووسراوێك ئاراسته‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی عێراق ده‌كات.
له گشتاندنێكدا كه ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی عێراقی كردووه، بانكی ناوه‌ندی عێراق رایگه‌یاند، دوای به‌كارخستنی پلاتفۆرمی ئه‌لیكترۆنی بۆ حه‌واڵه‌كردنی ده‌ره‌كی (بۆ جێبه‌جێكردنی داواكاری وه‌زاره‌ته‌كان له دابینكردنی دارایی بۆ مامه‌ڵه و گرێبه‌سته‌كانیان له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به دراوی بیانی و به نرخی فه‌رمی)، له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه ئاماده‌یه.
داواشی له وه‌زاره‌ته‌كان كرد، داواكارییه‌كانیان بۆ ئه‌و بانكانه بنێرن، كه هه‌ژماریان لێ هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌گوێره‌ی رێككار و به‌ركاره‌كان كاریان له‌سه‌ربكرێت.