به فه‌رمی رۆبێرتۆ مارتینێز ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی پۆرتوگالی وه‌رگرت

رۆبێرتۆ مارتینێز بەفەرمی ئەرکی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی پۆرتوگالی گرتە دەست و تاکو مۆندیالی داهاتوو راهێنەرایەتی هەڵبژاردەکە دەکات، له یه‌كه‌مین لێدوانی‌دا رایگه‌یاند كه ده‌یه‌وێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌ر 26 یاریزانه‌كه‌ی پۆرتوگال له مۆندیالی 2022 بكات.
رۆبێرتۆ مارتینێز بەفەرمی بۆ ماوەی سێ ساڵ دەبێتە راهێنەری هەڵبژاردەی پۆرتوگال و لە یۆرۆی ٢٠٢٤ و مۆندیالی ٢٠٢٦ ئەرکی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی پۆرتوگالی لەئەستۆ دەبێت و راهێنەرایەتی کریستیانۆ رۆنالدۆ و هاوڕێیەکانی دەکات.
رۆبێرتۆ مارتینێزی ئیسپانی کە لە تەمەنی ٤٩ ساڵیدایە، دوای ماڵئاوایی بەلجیکا لە قۆناخی کۆمەڵەکانەوە لە مۆندیالی ٢٠٢٢ دەستی لە راهێنەرایەتی هەڵبژاردەکە کێشایەوە، کە لە مۆندیالی ٢٠١٨ مارتینێز پلەی سێیەمی لەگەڵ بەلجیکا بەدەستهێنابوو.
مارتینێز لەگەڵ هەڵبژاردەی بەلجیکا لە ٧٩ یارییدا ٥٦ بردنەوە و ١٣ یەکسانبوون و ١٠ دۆڕانی بەدەستهێنا و لە یەکەمین لێدوانی دوای وەرگرتنی ئەرکی راهێنەرایەتی پۆرتوگال گوتی: پێویستە رێز لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ بگرین و من خۆم دەمەوێت رووبەڕوو قسە لەگەڵ کریستیانۆ بکەم.
رۆبێرتۆ مارتینێز گوتیشی: ده‌مه‌وێت گفتووگۆ له‌گه‌ڵ هه‌ر 26 یاریزانه به‌شداربووه‌كه‌ی پۆرتوگال له مۆندیالی 2022 بكه‌م.