سعوودیه رێنمایی نوێ بۆ حاجیانی ئه‌مساڵ ده‌رده‌كات

K24 - هه‌ولێر:
ته‌وفیق بن فه‌وزان وه‌زیری حه‌جی سعوودیه، رایده‌گه‌یه‌نێت، وڵاته‌كه‌ی ته‌واوی رێككاره‌كانی خۆپارێزی له‌به‌رده‌م حاجیانی جیهان هه‌ڵده‌گرێت.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 9ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، ته‌وفیق بن فه‌وزان وه‌زیری حه‌جی سعوودیه، به ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند، له‌مساڵدا مه‌رجی ته‌مه‌ن له‌سه‌ر حاجیان لاده‌برێت و جیا له‌وه‌ش ته‌واوی رێككاره‌كانی خۆپارێزیش هه‌ڵده‌گیرێن.
ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه، بیمه‌ی ته‌ندروستی به رێژه‌ی %60 كه‌مده‌كرێته‌وه، ژماره‌ی حاجیانیش وه‌ك سه‌رده‌می به‌ر له كۆرۆنای لێدێته‌وه.
وه‌زیری حه‌جی سعوودیه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ده‌سه‌ڵاتدارانی سعوودیه ته‌واوی مه‌رجه‌كان له‌سه‌ر حاجی هه‌ڵده‌گرن، به‌تایبه‌ت ته‌مه‌ن.