هێلكه‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌نارده‌ی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق ده‌كرێت

K24 – هه‌ولێر:
دوای قه‌ده‌غه‌كردنی، وه‌زیری كشتوكاڵی عێراق ره‌زامه‌ندی نیشاندا بۆ هه‌نارده‌كردنی هێلكه له هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق.
ئه‌ندازیار عه‌باس جه‌بر ئه‌لعلیاوی وه‌زیری كشتوكاڵی عێراق، ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 11ـی كانوونی دووه‌م/یانهیهری 2023)، ره‌زامه‌ندی بۆ هاورده‌كردنی هێلكه‌ی كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق، نیشاندا و به پێچه‌وانه‌وه‌ش.
هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌ی هه‌نارده‌ی هێلكه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق، دوای ئه‌وه دێت، كه نرخی ئه‌و كاڵا سه‌ره‌كییه له ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار گرانبووه.
هەرێمی کوردستان لە بەرهەمهێنانی هێلکە، گەیشتووەتە ئاستی خۆبژێوی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش هه‌وڵی زیاترده‌دات بۆ بەبازاڕکردنی بەرهەمی هێلکە بۆ هه‌نارده‌كردنی بۆ بازاڕه‌كانی ده‌ره‌وه.
بەپێی ئاماره‌كانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هەرێمی کوردستان ساڵانە 919 ملیۆن و 800 هەزار هێلکە، هەناردەی دەرەوە دەکات، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له به‌رهه‌مهێنانی هێلكه‌دا گه‌یشتووه‌ته ئاستی خۆبژێوی و به‌شێوه‌یه‌ك بەرهەمی رۆژانەی هێلکە 50% زیاترە لە پێویستی ناوخۆ.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كان، لەگەڵ دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەکانی بەرهەمهێنانی هێلکە بۆ 33 پڕۆژە بەرزبوونەتەوە، کە بەراورد بە پێشتر 200% زیادیکردووە، هەروەها توانای بەرهەمهێنانی ساڵانەیان دوو ملیار و 918 ملیۆن و 577 هەزار هێلکەیە، کە بەڕێژەی 100% بەرزبووەتەوە بەراورد بە پێشتر.