خانمێک دارتاشی دەکات
K24 - هەولێر
نور جەنابی، ماوەی سێ ساڵە بە پیشەی دارتاشییەوە سەرقاڵە، لە کاتێکدا لە عێراق زیاتر پیاوان ئەو کارە دەکەن.
نور جەنابی، لە دایکبووی ساڵی 1993ی بەغدایە و دایکی چوار منداڵە و لە بەغدا دارتاشی دەکات، رۆژانە زۆربەی کاتەکانی بە بەکارهێنانی موشار، بزمار و ئامێرەکانی دیکەی دارتاشی کە پێویستییان بە هێزی بازوویە لە شوێنکارەکەیدا بەسەر دەبات.

جەنابی، کورسی و قەنەفە و کەلوپەل و پێداویستییە لە دار دروستکراوەکان نۆژەن دەکاتەوە، هەروەها تاقمی قەنەفەش بۆ کڕیارە تایبەتەکانی دروست دەکات.

ئەم خانمە کارەکانی لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکاتەوە.

جەنابی دەڵێت: گرنگی بە جوانکاری و میکیاژ نادەم

