رەوتی سەدر نوێژی یەکگرتوو دەکات
K24 - هەولێر
رەوتی سەدر لەناو جەرگەی بەغدا نوێژی بە کۆمەڵ دەکات و لیژنەیەک بۆ سەرپەرشتی نوێژی بە کۆمەڵ ئامادەکارییەکانی دەستپێکردووە.
ئیبراهیم جابری به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌در له به‌غدا شوێنی نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتوو له پایته‌خت ده‌ستنیشان ده‌كات.
جابری له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەی بەوەکردووە، لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری به‌ڕێوه‌چوونی نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتوو له به‌غدا کۆبوونەوەیەکی فراوانیان ئەنجامدا، بۆ تاوتوێکردنی پەرەپێدانی دوایین گۆڕانكارییه‌كان بۆ به‌ڕێوه‌چوونی نوێژی به‌كۆمه‌ڵ.
بەگوێرەی زانیارییەکانی جابری، لیژنەکە سەرجەم ئامادەکارییەکانی بۆ ئەم بۆنەیە ته‌واوكردووه كه گرنگترینیان دیاریکردنی شوێنی نوێژەکەیه، کە لەنزیک بینای ئۆفیسی سەدر له كه‌رتی 14 لە شاری سەدر ده‌بێت.
لە ماوەی رابردوودا سەدرییەکان چەندین جار نوێژی بە کۆمەڵیان ئەنجامداوە، هەندێک جاریش لەکاتی ئاڵۆزی رەوشی سیاسی پەیامی رەوتی سەدر لە گوتاری نوێژی بە کۆمەڵ خراوەتەڕوو.