پۆلیسی سلێمانی: هاووڵاتییەکی بە تەمەن رادەستی کەسوکارەکەی کرایەوە کە بڕێک پارە و ئاڵتونی پێبووە
"هاووڵاتییەکە بڕی 12 هه‌زار و 700 دۆلاری ئه‌مەریكی و سێ ملیۆن و 960 هه‌زار دیناری پێ بووە"
K24 - سلێمانی
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، هاووڵاتییەکی بەتەمەنیان رادەستی کەسوکارەکەی کردووەتەوە، کە بڕی 12 هه‌زار و 700 دۆلاری ئه‌مەریكی و سێ ملیۆن و 960 هه‌زار دینار و چەند پارچە ئاڵتونێکی پێبووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە (12ی کانوونی یەکەمی 2023) پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی به‌كره‌جۆوه هاووڵاتییه‌كی به‌ته‌مه‌ن ده‌بیندرێت و ده‌برێته بنكه‌ی پۆلیس و له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییه‌وه، ئاگاداریی بۆ دۆزینه‌وه‌ی كه‌سوكاری بڵاوكرایه‌وه".
ئاماژە بەوەشدراوە، کە دوای بڵاوکردنەوەی ئاداگارییەکە، توانراوە کەسوکاری هاووڵاتییە بە تەمەنەکە بدۆزرێتەوە، خۆی و ئەو بڕە پارە و ئاڵتونەی پێی بووە، رادەستیان بکرێتەوە.
ئەو بڕە پارە و ئاڵتونەی بە هاووڵاتییەکە بووە بریتی بووە، لە بڕی 12 هه‌زارو 700 دۆلاری ئه‌مەریكی و سێ ملیۆن و 960 هه‌زار دینار و بڕێك ئاڵتوون، کە بریتی بوون لە (دوو بازنگ، یەک جووت گوارە و ئەڵقەیەک).