شۆڵتز پێشوازی له سوودانی ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له به‌رلین له‌لایه‌ن ئۆلاڤ شۆڵتز راوێژكاری ئه‌ڵمانیا پێشوازی فه‌رمی لێكرا.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 13ـی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2023)، له میانه‌ی مه‌راسیمێكی فه‌رمی، ئۆلاڤ شۆڵتز راوێژكاری ئه‌ڵمانیا پێشوازی له محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد.
دوێنێ پێنجشه‌ممه سوودانی یاوه‌ر له‌گه‌ڵ شاندێكی حكومی، به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته ئه‌ڵمانیا و پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆش له‌گه‌ڵ فرانك ڤاڵته‌ر شتاینمایر سه‌رۆكی ئه‌ڵمانیا، له‌باره‌ی چه‌ند پرسێكی گرنگ كۆبووه‌وه.