کەشوهەوای پێشبینیکراوی سبەی
لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر و کڕێوە بەڕێوەیە
K24 - هەولێر:
بەشی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن پێشبینی دەکات، سبەی لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکووری رۆژهەڵات ئەگەری بارینی بەفرێکی کەم هەیە.
بە گوێرەی پێشبینی بەشی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، سبەی شەممە (14ـی کانوونی دووەمی 2023) ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی نمە باران لە هەندێک ناوچە بەتایبەتی لە ناوجەکانی هەڵبجە و سلێمانی و گەرمیان.
ئاماژە بەوەشدرا، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکووری رۆژهەڵات ئەگەری بارینی بەفرێکی کەم و هاتنی کڕێوە هەیە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو:
هەولێر: 12 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 9 پلەی سیلیزی
دهۆک:12 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 14 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 9 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 12 پلەی سیلیزی
سۆران: 8 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 15 پلەی سیلیزی