سوودانی: پێویستمان به هێزی بیانی نییە شەڕمان بۆ بکات ... راوێژكاری ئه‌ڵمانیا: باسمان له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره ئێزدییه‌كان كرد بۆ ناوچه‌كانیان
K24 – هه‌ولێر:
له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی بۆ ئه‌ڵمانیا و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئۆلاف شوڵز، راوێژکاری ئەڵمانیا چه‌ندین دۆسیه‌ی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوو وڵاتیان تاوتوێكرد.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (13ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایری 2023)، راوێژکاری ئەڵمانیا و سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەرلین لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان خستەڕوو.
ئۆلاف شوڵز، راوێژکاری ئەڵمانیا رایگەیاند، لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق باسمان لە ئاشتەوایی و کاریگەرییەکانی لە عێراق، گرنگی گەڕاندنەوەی ئاوارە ئێزیدییەکان بۆ شوێنی خۆیان، هەوڵەکانی نەهێشتنی گەندەڵی و بەهەدەردان و چۆنیەتی هاوردەى غازی سروشتی کرد لە عێراقەوە.
له به‌شێكی كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا گوتی، "خۆشحاڵم عێراق دەیەوێت داهاتەکانی هەمەجۆر بکات، پێویستە گرنگییەکی زیاتر بە وزەی نوێبووە بدات، بە تایبەتی وزەی خۆر، عێراق یەکێکە لە وڵاتانە گۆرانی کەشوهەوا کاریگەرییەکی زۆری لەسەر دروستكردووه، ئەڵمانیا ئەزموونی خۆی پێشکەشی عێراق دەکات تا یارمەتیدەربێت و بتوانێت بەرەنگاری ئالنگارییەکان ببێتەوە".
هه‌روه‌ها ئۆلاف شوڵز ئاماژه‌ی به كاریگه‌رییه‌كانی دوای جەنگیش كرد كه له عێراقدا هێشتا بەردەوامن و گوتی "1.2 ملیۆن کەس ئاوەرەی ناوەخۆن و ئێزیدییەکی زۆریش به‌شێكن له‌و ئاوارانه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌ماندا باسمان لە چۆنییەتی گەڕاندنەوەیان کرد بۆ ناوچه‌كانی خۆیان".
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق باسی له هەڵمەتی رووبەرووبوونەوەی گەندەڵی كرد كه له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌كه‌ی ده‌ستی پێكردووه جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، سوورن لەسەر ئه‌نجامدانی چاکسازی ئابووری لە عێراقدا و ئەزموونێکی سەرکەوتووشمان لەگەڵ ئەڵمانیا هەیە.
له به‌شێكی قسه‌كانی سەرۆک وەزیران عێراق هاتووه،" ئەو دۆسیانەی لەو سەردانە باسمان لەسەری کرد، وەبەرهێنان لە غازی سروشتی و غازی بەرهەمهێندراو لەگەڵ نەوت بوو، هەروەها باسمان لە وەبەرهێنانی لە که‌رتی پێترۆ کیمییایەکانیش کرد، ئەو بابەتانە بۆ دروستکردنی هەلی کار لە عێراق هەروەها پڕکردنەوەی پێداویستی ناوخۆ و دەرەکی گرنگن".
هه‌روه‌ها سوودانی روونیكرده‌وه، عێراق وڵاتێکە دەوڵەمەندە لەڕووی سامانی سروشتییەوە و دەستی کاریشی هەیە، دەتوانێت ببێتە ناوەندێکی گرنگی ئابووری.
سه‌باره‌ت به كاره‌كانی كۆمپانیا ئه‌ڵمانییه‌كان له عێراق، سوودانی رایگه‌یاند، ئەزموونێکی سەرکەوتوومان لەگەڵ کۆمپانیای سیمینس هەیە، دەمانەوێت کۆمپانیای دیکەش بێن لە کەرتی تەندروستی، پیشەسازی و کشتوکاڵدا کاربکەن".
هه‌ر له‌و كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانییه‌دا، جگه‌له هەمانگی ئابووری لە سێکتەرە جیاوازەکان، راوێژکاری ئەڵمانیا و سەرۆک وەزیرانی عێراق باسیان لە دۆخی ئەمنی عێراق و شەڕی دژی تیرۆر کرد.
محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق له‌میانی كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانییه هاوبه‌شه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ راوێژكاری ئه‌ڵمانیا گوتی، "وڵاتەکە پێویستی بە هێزی بیانی نییە شەڕی بۆ بکات تەنیا پێویستی بە راوێژکار، راهێنەر و هەماهەنگی لەبواری زانیاری هەواڵگری هه‌یه تا ئەو کاتەی هێزە ئەمنییەکانی عێراق ده‌گەنە ئاستێک بتوانن ئاسایش و سەقامگیری وڵات به ته‌واوی بپارێزن".