بزووتنەوەی گۆڕان دەستلەکارکێشانەوەی قایمقامی پێنجوێن ره‌تده‌كاته‌وه

K24 – هه‌ولێر:
دوای راگه‌یاندنی ده‌ستبه‌رداربوون له پۆسته‌كه‌ی به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی هاووڵاتییانی ناوچه‌كه‌یه‌وه، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی زانا ره‌حمان، قایمقامی قه‌زای پێنجوێن كه پشكی بزووتنهوهكهیه، ره‌تده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (13ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایری 2023)، دلێر عەبدولخالق، گوتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان راگه‌یه‌ندراوێكی لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی قایمقامی قەزای پێنجوێن، بڵاوكرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌و بڕیاره ره‌تده‌كاته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی گوته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا، جه‌خت له پشتیوانی هه‌ڵوێستی قایمقامی قه‌زای پێنجوێن بۆ پشتیوانیكردن له داواكارییه‌كانی خه‌ڵكی ناوچه‌كه دووپاتكردووهوه، تێیدا هاتووه، " کاتێک پۆست نابێتە ئامرازێک بۆ خزمەتی گشتی، پێویستە بکرێتە قوربانی بەرژەوەندی گشتی".
هه‌روه‌ها دلێر عه‌بدولخاق جه‌ختی له‌سه‌ر بڕیاری بزووتنه‌وه‌كه‌ی كردووه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه، "خەڵکی پێنجوێن پشتگیری لە (زانا رەحمان) دەکەن و ئێمە پشتگیری داواکەی خەڵکی پێنجوێن دەکەین".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی (13ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایری 2023)، زانا ره‌حمان ره‌حیم، قایمقامی قه‌زای پێنجوێن، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ستبه‌رداربوونی له پۆسته‌كه‌ی راگه‌یاند و ده‌ڵێت، " ده‌ست بەرداری پۆستی قائیمقامییەتی قەزای پێنجوێن دەبم وەک دەربڕینی ناڕەزایەتی و بەدەمەوە نەهاتن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و دابیننەکردنی خزمەتگوزارییەکانی سنووری قەزای پێنجوێن".