رووسیا ئۆکرانیا بە پلاندانان بۆ ئەنجامدانی هێرشی کیمیاوی بۆسەر سوپاکەی تۆمەتبار دەکات
K24 - ههولێر:
باڵیۆزخانەی رووسیا لە بەریتانیا رایگهیاند، ئۆكرانییهكان ویستوویانه لهڕێگهی فڕۆكهی بێفڕۆكهوانهوه غازی قهدهغهكراوی فۆسجین بهسهر سوپای وڵاتهكهیاندا بهربدهنهوه.
باڵیۆزخانەی رووسیا لە بەریتانیا بڵاویکردەوە، ئۆکرانییەکان پلانیان هەبوو بە چەکی کیمیاوی لە چەند ناوچەیەکەوە هێرشبکەنە سەر سوپای رووسیا، بەڵام پیلانەکەیان شکستیهێناوە.
باڵیۆزخانەی رووسیا لە بەریتانیا باسی لەوەشکردووە، سوپای ئۆکرانیا پیلانی هەبووە گازی (فرۆسیجین)، کە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە وەک غازێکی کوشندە و قەدەغە ناسراوە، دژی رووسیا لە دۆنباس بەکاربهێنێت، بەڵام سوپای رووسیا شکستی بەپلانەکەیان هێناوە.
سەبارەت بە چۆنیەتی بەکارهێنانی ئەو غازە، باڵیۆزخانەی رووسیا لە بەریتانیا ئاماژەی بەوەداوە، ئۆکرانییەکان ویستوویانە غازی قەدەغەکراوی فۆسجین لەرێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە بەسەر سوپای رووسیا بەربدەنەوە.