هاتووچۆی كه‌شتییه‌كان له گه‌رووی بۆسفۆر راگیرا

K24 - هه‌ولێر:
كه‌شتییه‌كی ئۆكرانی هاتووچۆی كه‌شتییه‌كانی له گه‌رووی بۆسفۆر راگرت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (16ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، كه‌شتییه‌كی گواستنه‌وه‌ی دانه‌وێڵه‌ی ئۆكرانیا له رێوڕه‌وی ئاو ده‌رچوو و به‌هۆیه‌وه هاتووچۆی كه‌شتییه‌كان له گه‌رووی بۆسفۆری توركیا راگیرا.
ئه‌مه له كاتێكدایه هه‌فته‌ی رابردوو حكومه‌تی توركیا رایگه‌یاند، به‌هۆی ناڵه‌باری بارودۆخی كه‌شوهه‌وا هاتووچۆی كه‌شتییه‌كان له گه‌رووی بۆسفۆری شاری ئیستانبوڵ راگیراوه.
چه‌ند مانگێك پێش ئێستا توركیا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی نیازی خۆی بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی كرێی هاتووچۆی له گه‌رووی بۆسفۆر و داردانێلس بۆ پێنج هێنده‌ی ئێستا راگه‌یاند، ئه‌مه‌ش "به‌گوێره‌ی ئه‌و مافانه‌ی له‌نێو رێككه‌وتنامه‌ی مۆنترۆ به توركیا دراون".