مه‌سرور بارزانی: په‌ره‌ به‌ رێگا بازرگانییه‌ نوێیه‌كانمان ده‌ده‌ین

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

K24 - هه‌ولێر:

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ تویتێكدا رایگه‌یاند، سووره‌ له‌سه‌ر په‌ره‌دان به‌ رێگه‌ نوێیه‌ بارزگانییه‌كانیان و له‌ماوه‌ی داهاتوودا به‌رهه‌می زیاتر هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ ده‌كه‌ن.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ (18ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له‌ تویته‌ر رایگه‌یاند، "له‌ماوه‌ی كه‌متر له‌ نۆ مانگی رابردوودا هاوكاربووین له‌ دانانی به‌رهه‌می تازه‌ی كوردستانی بۆ نێو سۆپه‌رماركێته‌كان له‌سه‌رانسه‌ری چوار وڵاتی كه‌نداو."

راشیگه‌یاند، "سوورم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی په‌ره‌ به‌ رێگه‌ بازرگانییه‌ نوێیه‌كانمان بده‌ین، به‌رهه‌می زیاتر هه‌نارده‌ بكه‌ین و وه‌به‌رهێنان له‌ بواره‌كانی دیكه‌ی وه‌كو بانك، وزه‌ و ته‌كنه‌لۆژیای داراییدا بكه‌ین."

له‌ كۆتایی تویته‌كه‌ی مه‌سرور بارزانیدا هاتووه‌، "هاوپه‌یمانه‌كانمان هاوكاریمان ده‌كه‌ن."